کتێبی [مێژووی به‌لوچ و به‌لوچستان – مێژووی ڕه‌سه‌نایه‌تیی به‌لوچ له کورده
ماده‌کان] وه‌رگێڕدرایه سه‌ر فارسی
18/12/14
کتێبی [مێژووی به‌لوچ و به‌لوچستان – مێژووی ڕه‌سه‌نایه‌تیی به‌لوچ له کورده ماده‌کان] که له نوسین و وه‌رگێڕدراوی به‌نده‌یه بۆ یه‌که‌م جار وه‌رگێڕدرایه سه‌ر فارسی. زۆر به خۆشحاڵییه‌وه ئه‌مڕۆ به‌ڕێز محه‌مه‌د سابق نه‌سری له په‌یوه‌ندییه‌ک دا پێیڕاگه‌یاندم که به‌ڕێزیان ئه‌م کتێبه‌یان وه‌رگێڕاوه ته سه‌ر فارسی و بڵاویان کردۆته‌وه. له‌گه‌ڵ ده‌سخۆشی کردن له به‌ڕێزیان بۆ ئه‌نجامدانی ئه‌م ئه‌رک و ڕاژه نه‌ته‌وه‌ییه، هیوادارم ئاسۆی به‌یه‌ک گه‌یشتنه‌وه‌ی کورد و به‌لوچ نزیکتر بووبێته‌وه.
هیوا زه‌ندی: کۆبانی ستالینگرادی کوردستان
25/09/14
کۆبانی نازانم چۆن ئه‌م شه‌و سه‌ر نێمه سه‌ر سه‌رین که ده‌بیستم هێزی ڕه‌ش و تاریکی له هه‌موو دنیاوه هاتوون به‌ر ده‌رگایان پێگرتووی و هه‌ڕه‌شه‌ی کوژانه‌وه‌ی ئه‌و مۆمه‌ت لێده‌که‌ن که وه‌کو سمبۆڵی خۆڕاگری و نه‌به‌ردی بۆ هه‌موو کورد داتگیرساندووه . نازانم له ده‌سته‌مۆیی و بێدهراتانی خۆم هانا بۆ چی به‌رم ، له دوڕگه‌ی مانوس له وڵاتێکی ئه‌وپه‌ڕی دونیا چۆن پێتان بگه‌م . چۆن پڕ به دڵ و هه‌ناسه‌م هاوار بکه‌م ، نزام به‌رز که‌مه‌وه که حه‌وت عه‌رشی ئاسمان بتلیشێنێ و لای خوا گله‌یی بکا بڵێ ئه‌ی خوای مه‌زن ئێمه‌ی گه‌لی کوردت بۆ وا هێنایه سه‌ر زه‌وی که بۆگیانی یه‌کتر شێربین و له ههمبهرگهمارۆ دانی کۆبانی په‌ڕه‌سێلکه بین . کوان ئه‌و پێشمهڕگانهی عه‌رشی سه‌دام له‌به‌ریان ده‌له‌رزی ، تۆ بلێی هه‌موو بووبن بهههڵمێکی قه‌قنه‌سی و له‌ناو بورکانه‌کانی وههم دا وون بووبن!
ئه‌مشه‌و دیسان له‌گه‌ڵ ناڵه و هاواری به ته‌نگه‌وه هاتنت خۆم ده‌خۆمه‌وه ، نازانم خۆم سه‌رمه‌ست که‌م و له ئازاره‌کانت دا خۆم بزر که‌م یان بقیڕێنم بڵێم هۆ سه‌رکرده‌کانی باشور بۆ گوێتان نابیستێ و چاوتان نابینێ، چۆن ده‌توانن ئه‌مشه‌و تێپه‌ڕێنن کاتێ کوردانی کۆبانی له هه‌ر چوارلاوه گورک و چه‌قه‌ڵ ده‌وریان داون و تینوون به خوێنی سوریان . ده‌مه‌وێ له سوچێکه‌وه ده‌نگم پێیان بگا‌و بڵێم ناتوانن به پاراستنی ناموسی ژن و کچه‌کانتان دڵتان ئاو بخواته‌وه کاتێ ناموسی کورد ، ناموسی کچ وژنانی کۆبانی خه‌ریکه ده‌که‌وێته ژێر چه‌پۆکی ڕه‌ش و تاریکی. تاکه‌ی دێنه سه‌ر شاشه‌کان و ته‌نها گوتاری بێکردار ده‌ده‌ن ، تاکه‌ی ده‌ڵێن پێشمه‌رگه ئاماده‌یه بچێ بۆ کۆبانی ، که‌چی جوڵه‌ی پێناکه‌ن . ئاخۆ رازی کردنی تورکه‌کان له ناموسی ١٢٠ هه‌زار کوردی کۆبانی زیاتره که وا بێده‌نگن و خۆتان مه‌ڵاس داوه!
ئه‌ی دوێنێتان له بیر چۆوه ڕۆڵه‌کانی کۆبانی و شاره‌کانی تری ڕۆژئاوا و باکور به هاناتانه‌وه هاتن، به‌رگرییان له گرتنی هه‌ولێری ناوه‌ندی ده‌سه‌ڵاتی باشور کرد . ئه‌ی ڕژانی خوێنی ڕۆله‌کانی ڕۆژئاوا و باکورتان له‌بیر کرد که له مه‌خمورله پێناو ناموسی ژن وکچه‌کانی ئێوه ڕشتیان . ئه‌ی ئه‌گه‌ر تۆزقلێک هه‌ستان ده‌جوڵێ بۆ له به‌ره‌کانی کۆبانی نین.
ئه‌ی شه‌رڤان و پیر و لاوه‌کانی کۆبانی ، تکایه چیدی هاوار مه‌که‌ن چونکه گوڕی قورگتان له سنوری ده‌ستکردی پێش پیشخابور تێپه‌ڕ نابێ . تکایه چیدی هانا بۆ باشور مه‌هێنن ئه‌وان وا سه‌رقاڵن له به‌غدا ململانێی پۆست و پله وپایه ده‌که‌ن.
ڕێگام پێبده‌ن ئه‌و ده‌ست و مهچهکانهتان ماچ بکه‌م که بۆ به‌رگری کۆبانی هێز و غیره‌تی لێده‌چۆڕێ. تکایه که به‌یانی هه‌ستامه‌وه مژده‌ی سه‌رکه‌وتنم پێبده‌ن که نه‌کا له سه‌ر شۆرییان چیدی نه‌توانم سه‌رم به‌رز که‌مه‌وه.

كوردستان موسڵ كۆترۆڵ نەكات ئاسایشی نەتەوەیی هەمیشە لەمەترسیدا دەبێت
6/8/2014
ئەگەر دەست بەسەرداگرتنی شنگال و زومارو ئەو ناوچانەی ڕۆژئاوای كوردستان ئەوەمان نیشان بدەن كە هێڵی بەرگری هێزی پێشمەرگە درزی تێكەوتووە و پێویست بە پێداچوونەوە و ڕێكخستنی سەرتاسەری هەیە، ئەوا ئەوەشمان بۆ ڕوون دەكاتەوە كه موسل هەمیشە هەڕەشەیەكی گەورەیە بۆ سەرئاسایش و سەقامگیری باشوری كوردستان.
پەندێك هەیە دەڵێ ئەگەر بنەبانی ماڵت تەڕ بوو مەكەوە وشك كردنەوەی زەوییەكە بەڵكو سەرەتا بچۆ سەرچاوەی تەڕبوونەكه چارەسەر بكه، واتە ئەگەر دڵۆپە بوو ئەوا كونەكە بگره.
شاری موسلیش له ناو جەرگەی كوردستانە. هەر چوار دەوری زیاتر كوردنشینە و تەنها له ناو شارەكە عەرەب به ڕێژەیەكی كەم زۆربەن. لە ناو شارەكەش كوردێكی زۆری تیایه و دیوی ڕۆژهەڵاتی ڕووباری موسل زوربەی كوردن. لە ڕاستی دا مادەی١٤٠ و ئەو بیرۆكەیەی خرایه پاڵ كەركوك وەكو ناوچەی جێناكوك دەبوو بخرایه سەر پارێزگای موسل بەگشتی. ئەمەش لەو پێودانگەوە كه نەتەنها لەسەردەمی عوسمانییەكان بەڵكودوای دروست بوونی دەوڵەتی عێراقیش كورد لە پارێزگای موسل زوربە بوونە.
ئەوەمان ن له بیر نەچێتەوه هەزار و چوارسەد ساڵە كورد وردە وردە سنورەكانی بەرەو سەر هەڵدەكشێن و سەدە لە دوای سەدە كوردستانی بوونی ناوچە كوردییە سنورییەكانیی نێوان كورد و عەرەب دەبن بە چیرۆكی مێژوو. نمونەش زۆرن لەوانە خودی پاڕێزگای موسل، كوفە، بەغدا وتكریت كه له كۆن یان ناوچەی كوردی بوون یان زوربەی دانیشتوانەكەی كورد بوون و بەهۆی عەرەباندنەوە ئێستا بوونە بە عەرەبی. هەموو دەزانین سەلاحەدینی ئەیوبی لە ناوچەی تكریت له دایك بووه و 'بەغداد' تەنانەت ناوەكەیشی كوردییه.
ڕووداوەكانی شنگال ئەو پەردەیە بە تەواوەتی لەبەر چاوی ستراتیژوانانی كورد لا دەبەن كه ئەم گۆڕانكاریانە لە دید و سیاسەتی نەتەوەیی دا بكات:
یەكەم، چی دی نابێ خۆشباوەری پێكەوەژیانی ئاشتیانەی كورد و عەرەب بكرێ بە بنەمای سیاسەتی جێگیر كردنی ئاشتی و ئاسایش لە ناوچەكەدا.
دووەم، كورد دەبێ بە چاوێكی تر سەیری موسل بكا و بەرنامەیەكی ستراتیژی تۆكمەی بۆ دابنێ بۆ جێگیر كردنی ئاسایشی ڕیشەیی. واته ئەگەر هێڵی بەرگری و پاراستنی ئاسایش له دەرەوەی موسل، له ناوچەكانی زومار و شنگار و قەرەقوش و مەخمور بووبێ ئەوا ئێستا دەبێ ئەو هێڵە بگواززرێتەوە ناو شاری موسل. كورد دەبێ گرێ كۆرەكە لەناو موسل بكاتەوە نەك لە چواردەوری.
سێیەم، هەرله ئێستاوە پێویسته سەرۆكی هەرێم ڕێكخراوەیەكی مەدەنی تۆكمه لە هەموو ناوچه و شار و گونده كوردییەكانی سنوری داعش ( یان عەرەبنشین) بۆ پاراستن و بەرگری كوردستان دابمەزرێنێ. ئەمەش بە دامەزراندنی ئەنجومەنی بەرگری لە هەر گوند و گەڕەكی شارێك. ئەم ئەنجومەنانە دەبێ دروستكراوی خەلكی بێ و خەلك خۆی بەڕێوەی ببات و دەستەی كارا‌و بەهێز لەناو خۆیان دا دروست بكەن كە لەكاتی پێویست دا بتواندرەێ بە شێوەیەكی ڕێكخستەیی لە لایەك پشتیوانی پێشمەرگە بكەن لەبەرگری كردن لە لایەكی تر مناڵ و ئافرەت و بەساڵاچووەكان بگوازنەوە شوێنی پارێزراو. ئەمەش لە بەر چەند هۆكاری گرنگ. لەم بارودۆخە هەستیارەدا، كاتێ داعش پشتیوانیی دانیشتوان و هۆزه عەرەبەكانی ناوچەكەی هەیە نابێ توانای بەرگری تەنها لە دەست پێشمەرگە دا بمێنێتەوه. خەلكی گوند و شارەكان دەبێ بەشێك بن لە پاراستنی سەرو ماڵ و گوند و شاره كەیان. هەروەها، چۆڵ كردنی گوند و شار دەبێ بە بەرنامە بێ كه ئەو شلەژاویی و كارەساتە دڵتەزێنانەی لە زومار و شنگال بە دی كرا ڕوونەدەن.
چوارەم، پێشمەرگە و دانیشتووی كوردی گوند و شارەكان نابێ له دانیشتووه عەرەبەكان خۆش بن لە بەرامبەرئە و خیانەت و كردارە قێزەونانەی هاوشێوەی لە شنگال كردیان یان یارمەتیدەر بوون لە كردنی وەكو ڕەشەكوژی، ئافرەت ڕفاندن و ماڵ بە تاڵان بردنی كوردەكان. بەڵكو دەبێ بە سزای سەخت و چەند بەرابەر بگەن و تەنانەت لە ناوچەكە دەر بكرێن ك چی دی عەرەب سو ئیستیفادە لە بەخشندەیی و سنگفراوانی كورد نەكا.
گرێبه‌سته نه‌وته سه‌ربه‌خۆکانی کوردستان و ناڕه‌زایی ئه‌مه‌ریکا
١٢/٠٦/١٣
١. سه‌ره‌تا
حکومه‌تی ئه‌مه‌ریکا ناڕه‌زایی خۆی له به‌رامبه‌ر ئه‌و گرێبه‌سته نیشانداوه که له نێوان کوردستان و تورکیا و کۆمپانیای ئێکزۆن مۆبیل بۆ به‌رهه‌م هێنانی نه‌وت به‌دی هاتووه. به پێی گرێبه‌سته‌که، نه‌وتی کورد ده‌گه‌یه‌ندرێته بازاڕی جیهانی له ڕێگای دروستکردنی بۆڕی نه‌وت که به خاکی تورکیا دا تێپه‌ڕ ده‌بێ و ده‌گاته که‌ناره‌کانی مێدیته‌رانه. ئه‌م گرێبه‌سته‌ش به بێ ئاگاداری حکومه‌تی عێراق ئه‌نجام دراوه.
جێگای سه‌رنجه که ئه‌م ناڕازی بوونه‌ی ئه‌مه‌ریکا له‌گه‌ڵ ئه‌و جموجۆڵه ئابوری و سیاسییانه‌ی له ناوچه‌که‌دا هه‌یه‌تی یه‌کناگرێته‌وه. ناڕه‌زاییه‌که له کاتتێکدا دێت که کۆمپانیای زه‌به‌لاحی نه‌وتی ئه‌مه‌ریکایی، وه‌کو ئێکزۆن مۆبیل و شێڤرۆن، له کوردستاندا ده‌ستیان به کاری به‌رهه‌مهێنانی نه‌وت کردووه. ئه‌م کۆمپانیایانه قانزانجی چاوه‌ڕوانکراوی فراوان له ده‌ست ده‌ده‌ن گه‌ر بێت‌و کاره‌کانیان له کوردستان پێبوهستێندرێ.
له ڕووی سیاسییه‌وه، ئه‌مه‌ریکا له ناوچه‌که کار له‌سه‌ر به‌رنامه‌یه‌کی ستراتیژیی مه‌زن ده‌کات. ئه‌م ستراتیژییه مه‌زنه گۆڕینی داینه‌مۆی سیاسیی ناوچه‌که له خۆ ده‌گرێ که ئه‌مه‌ش خۆی له خۆیدا گه‌ڵاڵه بوونی ده‌سه‌ڵاتی به‌هێزی کوردی له‌گه‌ڵ خۆ دا ده‌هێنێ. به‌رجه‌سته بوونی ده‌سه‌ڵاتی سیاسیی چاوه‌ڕوانکراوی کوردی هه‌ر ئێستا له به‌شه‌کانی باشور و باکور و خۆرئاوای کوردستان ده‌رک پێده‌کرێ. ئه‌م ده‌رئه‌نجامه خۆسهپێنهرانهش له ڕاستی دا له ژماری ستراتیژیی ئه‌مه‌ریکا دا به باشه سه‌یر ده‌کرێن. ئه‌مه‌ش له‌سه‌ر ئه‌م بنه‌مایه‌ی که ئه‌مه‌ریکا له‌گه‌ڵ کوردستانی سه‌ربه‌خۆی له‌ڕێدا به‌رژه‌وه‌ندی ئابوری و سیاسی و ئاسایشی هاوبه‌شی فراوانی هه‌یه. ئه‌م به‌رژه‌وه‌ندییه هاوبه‌شانه له‌وه‌وه سهرەچاوه ده‌گرن که ئه‌مه‌ریکا و کوردستان هاوپه‌یمانی باوه‌ڕپێکراون له ڕواندنی باری سیاسی و ئاسایشی داهاتووی ناوچه‌که به‌ره‌و ئاقارێک که هه‌م ئاشتییانه و هه‌م ڕۆژئاواخوازانه بێ. بۆ نمونه، هه‌ردوو لا به‌رژه‌وندی هاوبه‌شیان هه‌یه له ڕه‌واندنه‌وه‌ی توندڕه‌ویی ئیسلامی که مه‌ترسی بۆ سه‌ر ئاره‌زومه‌ندی به‌ده‌وڵه‌تبوونی کوردی و وبه‌رژه‌وه‌ندی ئاسایشی وڵاته ڕۆژئاواییه‌کان له وانه به‌تایبه‌تی ئیسرائیل هه‌یه.
بۆیه له ماوه‌یه‌کی درێژخاندا، په‌ره‌سه‌ندنی ده‌سه‌ڵاتی کوردی به دامه‌زراندنی ده‌وڵه‌تی کوردی ده‌بێته به‌شێک له ستراتیژی سیاسیی ئه‌مه‌ریکا له ناوچه‌که. به‌ڵام له ماوه‌یه‌کی کهمخایانی نزیک دا، له‌وه ناچێ ئه‌م تێکردنه‌وه سیاسیانه تۆکمه ببن.
٢. ناڕه‌زایی ئه‌مه‌ریکا
سه‌ردانی ئه‌م دواییه‌ی به‌رپرسه باڵاکانی تورکیا بۆ ئه‌مه‌ریکا تا ڕاده‌یه‌ک ڕۆشنایی ده‌خاته سه‌رهۆکاری سیاسه‌تی هه‌نووکه‌یی ئه‌مه‌ریکا له نیشاندانی ناڕه‌زایی به‌رامبه‌ر به گرێبه‌سته‌که. سه‌رۆک وه‌زیران به‌ڕێز ئۆردوگان و به‌رپرسانی تری تورکیا بۆ به‌ده‌ست هێنانی پشتگیری ئه‌مه‌ریکا بۆ گرێبه‌سته‌که کۆمه‌ڵێک دانیشتنیان له‌گه‌ڵ به‌رپرسانی ئه‌مه‌ریکا ئه‌نجام دا. وه‌زیری وزه و سه‌رچاوه سروشتییه‌کانی تورکیا به‌ڕێز تانه‌ر یهڵدزئاشکرای کرد که حکومه‌تی ئه‌مه‌ریکا له‌وه نیگه‌رانه که تورکیا له‌سه‌ر ئاستی ده‌وڵه‌ت بۆ په‌ره‌پێدانی نه‌وت و گاز له کوردستانی عێراق ده‌ست به‌کار بووه. بۆ ئه‌م مه‌به‌سته‌ش، وه‌زیری ناوبراو ڕه‌خنه‌ی گرت که ئه‌م ناڕه‌زاییه له کاتێک دا دێت که ١٩ وڵات و ٣٩ کۆمپانیا له کوردستانی عێراق پێشتر بۆپه‌ره‌پێدانی نه‌وت ده‌ست به‌کار بوونه. وه‌زیر زیاترپێداگری کرد که له دۆخێکی وادا "چۆن چۆنی ده‌ستوری عێراق له لایه‌ن ئه‌و وڵاتانه‌وه پێشێل نه‌کراوه به‌ڵام له‌لایه‌ن تورکیاوه پێشێل کراوه".
له دووتوێی ئه‌م خاڵه ناکۆکانه‌ی له نێوان به‌رپرسانی ئه‌مه‌ریکا و تورکیا ئاماژه‌ی پێکرا، ده‌توانین چه‌ند ئاکامێک لهمهڕهۆکاری ناڕه‌زاییه‌که‌ی ئه‌مه‌ریکا له ئاست گرێبه‌سته نه‌وته‌که‌وه به‌ده‌ست بهێنین.
٢.١. پارچه پارچه بوونی عێراق
یه‌که‌م، حکومه‌تی ئه‌مه‌ریکا له‌وه نیگه‌رانه که له داهاتووه‌کی نزیکدا عێراق پارچه پارچه ببێت و ده‌وڵه‌تی سه‌ربه‌خۆی کوردستان دابمه‌زرێ و ئه‌مه‌ش ببێته هۆی ناسه‌قامگیری زیاتر له عێراق. ئه‌مه‌ش به‌م چه‌شنه که گه‌ر بێت‌و گرێبه‌سته‌که‌ی وزه به‌ره‌و پێش بچێت، ئه‌وا کوردستانی عێراق سه‌ربه‌خۆیی ئابوری به‌ده‌ست ده‌هێنێ. له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا کوردستان ده‌توانێ قه‌واره‌ی سیاسیی خۆی تۆکمه بکات به هۆی ئه‌و جموجۆڵه ئابورییه گرنگانه‌ی که له‌سه‌ر ئاستی ده‌وڵه‌تی و ده‌ره‌وه‌ی ده‌سه‌ڵاتی به‌غدا به‌ئه‌نجامیان ده‌گه‌یه‌نێ. هه‌ربۆیه کوردستان ده‌توانێ له داهاتووه‌کی نزیکدا به کردار ده‌سه‌ڵاتی پێویست له‌سه‌ر ئاستی سیاسی و ئابوری به‌ده‌ست بهێنێ که سه‌ربه‌خۆییه 'دیفاکتۆ'( otcaf ed)که‌ی به سه‌ربه‌خۆیی 'دی یوره‌ی' (jure de) بگۆڕێ. هه‌ربۆیه ناڕه‌زاییه‌که‌ی ئه‌مه‌ریکا ده‌لاله‌ت له ناڕازی بوونی ئه‌مه‌ریکا ده‌کات به‌رامبه‌ر به سه‌ربه‌خۆیی دی یوره‌ی کوردستان که له داهاتووه‌کی نزیکدا به ئه‌نجام بگات.
به تێڕوانینی ئه‌مه‌ریکا، دامه‌زراندنی کوردستانی سه‌ربه‌خۆ له کاتێکی وه‌ک ئێستادا که ناوچه‌که تووشی ناسه‌قامگیری قوڵ بووه ڕه‌نگه کاردانه‌وه‌ی باشی نه‌بێ بۆ ئه‌و نه‌خشه ستراتیژییه‌که‌ی که له ناوچه‌که‌دا ده‌یهه‌وێ دایبه‌زێنێ. ئه‌م بۆچوونه‌ش له سه‌ر بنه‌مای ئه‌و توندوتیژییه سیاسی و مه‌زهه‌بییه‌ی ئه‌مڕۆکه‌ی عێراق و ناوچه‌که به گشتی هه‌ڵهێنجراوه. شه‌ڕو ناکۆکییه‌کانی نێوان سونه و شیعه له عێراق بووه‌ته هۆی ناسه‌قامگیری درێژخایه‌ن. هه‌رچه‌ند هه‌ردوولا له سه‌ر گۆڕه‌پانی سیاسی عێراق به‌رژه‌وه‌ندی ناکۆکیان هه‌یه، له‌سه‌ر پاراستنی یه‌كپارچه‌یی خاکی عێراق و ڕێگرتن له جیابوونه‌وه‌ی کوردستان هاوهه‌ڵوێست و هاوبه‌رژه‌وه‌ندی سیاسین. بۆیه دابه‌ش بوونی عێراق و جیابوونه‌وه‌ی کوردستان بارودۆخی ناسه‌قامگیری عێراق ئاڵۆزتر ده‌کات. ئه‌مه‌ش ده‌بێته هۆی له به‌هادانی بیانوی ده‌ست تێوه‌ردانی ئه‌مه‌ریکا له عێراق به مه‌به‌ستی هێنانی ئاشتی و سه‌قامگیری بۆ ناوچه‌که نه‌وه‌ک کردنه‌وه‌ی باولی پاندۆرا و دروست کردنی کێشه و ناسه‌قامگیری زیاتر.
له لایه‌کی تر ، هه‌ڕه‌شه‌ی چه‌کی ناو‌کی ئێران له پاڵه‌وه له ئارا دایه. نمایشی ڕووکه‌شانه‌ی ده‌سه‌ڵاتی شیعی به سه‌رۆکایه‌تی ئێران مه‌ترسی سیاسی و ئاسایشی بۆ سه‌ر به‌رژه‌وه‌ندییه‌کانی ئیسرائیل و وڵاتانی تری ڕۆژئاوا له ناوچه‌که‌دا دروست کردووه. شه‌ڕی ڕژێمی ئه‌سه‌د، که له لایه‌ن ئێران و ڕووسیاوه پشتگیری ده‌کرێ، له‌گه‌ڵ هێزه ئۆپۆزیسیۆنه‌کان به‌م زووانه چاره‌سه‌ر نابێ . ئه‌مه‌ریکا و وڵاتانی تری ڕۆژئاوا بۆیان گرنگتره سه‌ره‌تا له‌وکێشانه قاڵ ببنه‌وه که په‌یوه‌ندیان به باری سیاسی و ئاسایشی ناوچه‌که‌وه به گشتی هه‌یه. بۆیه له بارودۆخی ئێستادا که ناسه‌قامگیری سیاسی، ئاینی و ئاسایشی له ناوچه‌که‌دا به‌ربڵاوه، هه‌ر گۆڕانکارییه‌ک که ببێته هۆی سه‌ربه‌خۆ بوونی کوردستان، ناوچه‌که به‌ره‌و ئاڵۆزی زیاتردهبات. ئه‌مه‌ریکا ناخوازێت ناسه‌قامگیری سیاسی به تایبه‌ت له عێراق ئاڵۆزتر ببێت.
٢. ٢ . مه‌ترسی زلهێز بوونی تورکیا
دووه‌م، له‌گه‌ڵ ئه‌و هۆکارانه‌ی له سه‌ره‌وه باسمان کرد، پێده‌چێت به‌شێک له نیگه‌رانییه‌کانی ئه‌مه‌ریکا په‌یوه‌ندی به په‌ره‌سه‌ندنی ده‌سه‌ڵاتی سیاسی و ئابوری تورکیا له ناوچه‌که‌دا هه‌بێت. ئه‌مه‌ریکا نیگه‌رانه به‌وه‌ی هاوسه‌نگی ده‌سه‌ڵاتی ناوچه‌که به چه‌شنێک به‌ره‌ولای تورکیاوه دابشکێ که تورکیا سه‌ربه‌خۆ بکات و بێ گوێدان به ئه‌مه‌ریکا هه‌ڵسوکه‌وت بکات و سیاسه‌ته‌کانی پیاده بکات.
ده‌بێ له‌به‌ر چاومان بێت که تورکیا پێشتر ئه‌و ده‌سه‌ڵات و سه‌رچاوه سیاسی و ئابوریانه‌ی نه‌بوو که بتوانێ ببێ به ده‌ساڵاتێکی سه‌ربه‌خۆ له ناوچه‌که‌که‌دا. تورکیا نه‌یده‌توانی کار له‌سه‌ر به‌دی هێنانی ئاره‌زوی زلهێزایه‌تی خۆی بکات و کاریگه‌ریی خۆی له‌سه‌ر وڵاته تورکنهژادهکانی ناوچه‌که‌دا چڕ بکاته‌وه.
به به‌ئه‌نجام گه‌یاندنی ئه‌م ڕێکه‌وتنه له‌سه‌ر به‌رهه‌م هێنانی نه‌وت، تورکیا ده‌توانێ سودی ئابوری به‌رفراوان وه‌ربگرێ. تورکیا داهاتێکی زۆرله باج و سه‌رانه‌ی گواستنه‌وه‌ی نه‌وت به ناو خاکه‌که‌یدا به ده‌ست ده‌هێنێ. له‌وه گرنگتر، تورکیا ده‌توانێ خه‌رچی وزه‌ی وڵاته‌که‌ی نیواونیو که‌م بکاته‌وه. ئه‌مه‌و شۆڕبوونه‌وه‌ی ئابوری زیاتر بۆ ناو کوردستانی عێراق له داهاتوو ، ده‌توانێ ده‌سه‌ڵاتی ئابوری مه‌زن ببه‌خشێته تورکیا. ئه‌مه‌ش تورکیا ڕاکێش ده‌کات جموجۆڵی سیاسی خۆی به‌رفراوان بکاته‌وه و زیاتر به کاروباری ناوچه‌که‌وه خۆی خه‌ریک بکات. له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا، تورکیا به‌په‌رۆش ده‌بێت هاوبه‌ستییه کولتورییه‌که‌ی له‌گه‌ڵ وڵاته تورکنهژادهکانی ناوچه‌که تۆخ بکاته‌وه. بۆیه له کاتێکدا تورکیا ده‌سه‌ڵاتی پێویستی ئابوری و سیاسی به‌ده‌ست بهێنێ، هان ده‌درێ کار بۆ ئه‌جێندای سه‌ربه‌خۆی سیاسی له ناوچه‌که‌دا بکات و هاوسه‌نگی ده‌سه‌ڵات به لای خۆیدا بشکێنێته‌وه.
ئه‌مه‌ریکا له‌م نێوانه ڕووبه‌ڕووی زه‌نگێکی مه‌ترسیدار ده‌بێته‌وه گه‌ر بێت‌و هاوسه‌نگی ده‌سه‌ڵاتی ناوچه‌که به جۆرێک گۆڕانی به‌سه‌ر دابێ که به‌رژه‌وه‌ندییه ستراتیژییه‌کانی بکه‌وێته مه‌ترسییه‌وه. ئه‌م گۆڕانکارییه‌ش بۆی هه‌یه ڕوو بدات گه‌ر تورکیا بتوانێ ده‌سه‌ڵاته‌که‌ی به پێچه‌وانه‌ی سه‌رده‌می شه‌ڕی سارده‌وه تۆکمه بکاته‌وه و کار بۆ به‌رنامه‌یه‌کی سیاسی سه‌ربه‌خۆ له ناوچه‌که‌دا بکات. ئه‌وه‌ش زیاتر جێی نیگه‌رانی ده‌بێت گه‌ر حکومه‌تی ئێستای تورکیا که ڕێشه‌ی ئیسلامی هه‌یه ئاره‌زوی زلهێزایه‌تی عوسمانی ببوژێنێته‌وه. هه‌ربۆیه ئه‌مه‌ریکا دژی هه‌موو جۆره پێشکه‌وتنێکی سیاسی و ئابوری ده‌وه‌ستێته‌وه که به‌ره‌و ئه‌م ئاراسته‌یه بڕوات.
٣. ئاکام
ئه‌مه‌ریکا له‌به‌ر دوو هۆکاری سه‌ره‌کی دژی ئه‌و گرێبه‌سته نه‌وته‌یه که له نێوان کورستانی عێراق و تورکیا و ئێکزۆن مۆبیل هاتووه‌ته دی. یه‌که‌م، ئه‌م رێکه‌وتنه ڕه‌نگه ببێته هۆکاری ڕاگه‌یاندی کوردستانی سه‌ربه‌خۆ له داهاتووه‌کی نزیکدا که ئه‌مه‌ش ده‌بێته هۆی دروست کردنی ناسه‌قامگیری سیاسی زیاتر له ناوچه‌که به‌گشتی و له عێراق به‌تایبه‌تی . دووه‌م، بۆی هه‌یه هاوسه‌نگی ده‌سه‌ڵاتی ناوچه‌که له به‌رژه‌وه‌ندی تورکیا دا به چه‌شنێک بگۆرێ که به‌رژه‌ندی ستراتیژی ئه‌مه‌ریکا له ناوچه‌که بخاته مه‌ترسییه‌وه.
هیوا زەندی - پارێزەر، دەرچووی دوو بەکەلاریۆسی یاسا و پەیوەندی نێودەوڵەتی، قوتابی ماستەر له یاسا، زانکۆی کوینزلاند، ئوسترالیا. دەتوانن دوو کتێبی لێکۆلینەوە و وەرگێڕاوی نووسەر له بواری مێژووی کورد، "کوردگال نامەک - کوردبێژ نامه" و "مێژووی بەلوچ و بەلوچستان - مێژووی ڕەسەنایەتی بەلوچ له کورده مادەکان " ، له ماڵپەڕی
دابەزێنن. araspublishers.com و kurdipedia.info
! کاتی ئه‌وه هاتووه په‌ند له مێژووی کورد وه‌رگر ن
هیوا زه‌ندی
18/12/2012
له مێژوودا ناوچه‌ی کوردستان له ڕووی جیوستراتیژییهوه گرنگایه‌تی زۆری هه‌بووه. کوردستان وڵاتێکه که ئه‌وروپا و ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست و خوارووی ئاسیا و ئاوه‌کانی خه‌لیج به‌یه‌که‌وه ده‌به‌ستێته‌وه. هه‌ر ئیمپراتۆرێک یان داگیرکه‌رێک خواستیار بووبێت سه‌نگ له ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست په‌یا بکات و به‌ره‌و ناوچه عه‌ره‌بنشینه‌کان یان خوارووی ئاسیا هه‌ڵبکشێ، ئه‌وا ڕکێفداری کوردستان بهرژهوندێکی سه‌ره‌کی ستراتیژی، سیاسی و ئابوری بووه. به هه‌مان شێوه، هه‌ر ئیمپراتۆرێک یان داگیرکه‌رێک له ناوه‌ڕاست یان خوارووی ئاسیاوه هاتبێت و خواستیار بووبێ به‌ره‌و ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست و ناوچه عه‌ره‌بنشینه‌کان و باکوری ئه‌فریکا و ته‌نانه‌ت ئه‌ڕوپا هه‌ڵکشێ ئه‌وا ڕکێفداری کوردستان له ڕووی ستراتیژییه‌وه مه‌رجێکی سه‌ره‌کی پێشوه‌خت بووه.
له‌به‌ر ئه‌م هۆکارانه، هه‌ر له سه‌رده‌می ئاشورییه‌کان، ئه‌سکه‌نده‌ری مه‌قدۆنی، خه‌لیفه‌کانی ئیسلام به ئومه‌وی و عه‌باسییه‌کانه‌وه، سه‌لجوقی، عوسمانی و سه‌فه‌وییه‌کانه‌وه کوردستان ناوچه‌یه‌کی ململانێ له‌سه‌ر بووه. ئه‌م ده‌سه‌ڵاتدار و داگیرکه‌رانه هه‌میشه بۆ دهسهڵداری و باڵاده‌ستی له کوردستان ململانێ‌یان کردووه. ته‌نانه‌ت به‌و ڕاده‌یه گه‌یشت که عوسمانی و سه‌فه‌وییه‌کان له ساڵی ١٥١٤ بۆ یه‌که‌مجار کوردستان له نێوان خۆیان دا دابه‌ش بکه‌ن، پاش جه‌نگ و پێکههڵگژانێکی زۆر و نه‌مانی هیچ هه‌ڵبژارده‌یه‌کی تر بۆ یه‌کلاکردنه‌وه‌ی بهرژهندییهکانیان له ناوچه‌که.
له‌گه‌ڵ هه‌موو ئه‌م ململانێیانه که له‌سه‌ر کوردستان ئه‌نجام دراوه، ڕاستییه‌کی بهڵگهنویستی مێژوویی سه‌پاوه که ده‌سه‌ڵاتداری و ڕکێفداری درێژخایه‌نی چوار گۆشه‌ی کوردستان بۆ هیچ داگیرکه‌رێکی ناوچه‌یی یان بیانی نه‌چووه‌ته سه‌ر. به‌تایبه‌ت، ناوچه سه‌خته شاخاوییه‌کانی کوردستان هه‌میشه له‌ژێر ڕکێفی کورد دابووه و کورد نه‌یهێشتووه که س شوێن پێی لێ جێگیر بکات.
له مێژووی هاوچه‌رخدا، کوردستان هێشتا گرنگیی ستراتیژی، ئابوری، جیۆسیاسیی خۆی پاراستووه. له بارودۆخی جوگرافی و دیمۆگرافی ئێستادا، کورد و کوردستان که‌وتوونه‌ته نێوان نه‌ته‌وه‌کانی تورک و فارس و عه‌ره‌ب و وڵاته‌کانیان، ئێران و عێراق و تورکیا و سوریا به‌یه‌ک ده‌به‌ستنه‌وه. هه‌ر له کاتی دابه‌ش بوونی کوردستان، به‌سه‌ر ئه‌م وڵاته دروستکراوانه‌دا له ساڵی ١٩٢٣، ڕكێفداری کردنی کوردستان، هه‌روه‌کو تایبه‌تمه‌ندییه پێشینهییهکهی، هه‌مێشه کارێکی سه‌خت و له کێشه سه‌ره‌کییه‌کانی ئه‌م وڵاته تازهدرروستکراوانه بووه.
چیای قه‌ندیل که ئێستا قه‌ڵغانی گێریلاکانی پارتی کرێکارانی کورستانه، بۆ کورد هه‌میشه قه‌ڵایه‌کی نه‌گری سروشتی بووه. له سه‌رده‌می نوێ دا، تورکیا و ئێران و عێراق چه‌ندین هێرشی سه‌ربازیی خاکی و هه‌واییان ئه‌نجام داوه که بتوانن ڕکێفداری شاخه‌کانی کوردستان بگرنه ده‌ست و پێشمه‌رگه و گێریلاکان ده‌ربکه‌ن، به‌ڵام هه‌مێشه شکستیان خواردووه و کوشتارێکی نه‌خواستراوی زۆریشیان داوه.
په‌ندێکی مێژوویی کورد هه‌یه که ده‌ڵێ "کورد هیچ دۆستێکی نییه له چیاکان زیاتر". ئه‌م په‌نده له ڕاستی دا کۆی ئه‌و به‌ره‌نگاربوونه‌وه ئه‌فسانه‌ییانه‌ی کورد له خۆده‌گرێت که به‌رامبه‌ربه دوژمن ئه‌نجامیان داوه له سه‌رده‌مه مێژژووییه نادیاره‌کانه‌وه تا ده‌گات به سه‌رده‌می تێپه‌ڕبوونی گزینۆفۆن و ١٠٠٠٠سهربازه یۆنانییه‌کان به کوردستان له ٤٠١ پێش زایین، هێرشه‌کانی هۆلاکو خانی نه‌وه‌ی چه‌نگیز خان، عوسمانییه‌کان، سه‌فه‌وییه‌کان و به‌رگری و سه‌رهه‌ڵدانی ئێستای چیای قه‌ندیل.
کورد هه‌میشه به‌رگرییان له نیشتمانی خۆیان کردووه و نه‌یانهێشتووه که‌س ده‌ست به‌سه‌ر ناوه‌ند یان شاده‌ماری وڵاته‌که‌یان که ده‌کاته ناوچه شاخاوییه‌کانی کوردستان دابگرێ. ئه‌مه بۆ خۆی ئه‌م ئاکامه مێتافۆرییه به‌ده‌سته‌وه ده‌دات که کورد و چیاکانیان دوو توخمی سروشتیی جیانه‌کراوه‌ن و یه‌کێکیان به‌بێ ئه‌وی تریان ناتوانێ بژی. ئه‌گه‌ر هاتنی ئه‌سکه‌نده‌ری مه‌قدۆنی بووبێت یان چه‌نگیز خان، عه‌ره‌به ووشتروانهکان یان تورکه ڕه‌وه‌نده‌کان، فارسه مسکێن و له‌گوێگری کورده ماده‌کان یان ئیمپریالیسته‌کانی ئه‌وروپا، چیاکانی کوردستان هه‌میشه به سه‌ربه‌خۆیی له‌ژێر پێی کورد دا ماوه‌ته‌وه و نه‌که‌وتووه‌ته ژێر ڕکێفی ده‌سه‌ڵاتداری بێگانه.
جێگای توانجه که ئه‌م ڕاستییه مێژووییه پهندئاسایانه نه‌کراون به چوارچێوه‌یه‌کی ڕێنمایی سیاسی که ڕێنمایی ده‌سه‌ڵاتدار و سیاسهتداڕێژهرهکان بکات له هاوردنی ئاشتی و ئاسایش بۆ ناوچه‌که. به‌داخه‌وه، تورک و عه‌ره‌ب و فارس به تایبه‌ت نه‌یانتوانیوه په‌ند له مێژووی کورد وه‌رگرن و هێشتا به‌رده‌وامن له ئاره‌زوی خولیای سه‌ختی ده‌سه‌ڵاتداری و داگیرکاری له کوردستان. ئه‌م هه‌ڵسوکه‌وته، هه‌روه‌کو چاوه‌ڕوانی لێ ده‌کرێ، بووه به‌هۆی کوشتنی هه‌زاران نه‌ک ته‌نها کورد به‌ڵکو خه‌ڵکانی خۆشیان. له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا، ئه‌م وڵاتانه سه‌رچاوه‌ی ئابوری به‌رفراوانیان له کۆششی کپ کردنی ئاره‌زوی ئازادی و سه‌ربه‌خۆیی کورد دا خه‌سار کردووه که ده‌تواندرا بۆ به‌ره‌و پێش بردن و ده‌رهێنانی باری وڵاته‌که‌یان له وڵاتانی جیهانی سێیه‌م دا به‌کار بهێنایه.
عه‌ره‌ب له چه‌ندین سه‌ده‌وه له‌و هه‌وڵه دابووه بۆ قوڵایی کوردستان هه‌ڵبکشێ. ئێستاشی له‌گه‌ڵدا بێ ئه‌م بزوانه گۆڕانکاری به‌سه‌ردا نه‌هاتووه. ته‌نانه‌ت ئه‌وه‌تا چه‌ند هه‌فته‌یه‌که ده‌بینین ئه‌و عه‌ره‌به شیعانه‌ی که پێشتر چه‌وساوه‌بوون و ئێستا ده‌سه‌ڵاتداری به‌شه عه‌ره‌به‌که‌ی عێراق ده‌که‌ن هه‌ڵمه‌تی سه‌ربازی دیجله‌یان ڕێکخستووه به مه‌به‌ستی ده‌ست به‌سه‌راگرتنه‌وه‌ی ئه‌و ناوچه کوردییانه‌ی که له ده‌ستوری عێراقدا به "ناوچه جێناکۆکه‌کان" ناسراوه . شایانی باسه، زوربه‌ی ئه‌و ناوچانه له دوای ڕوخانی ڕژێمی سه‌دام له ٢٠٠٣، هاتنه‌وه ژێر ڕکێفی دیفاکتۆی حکومه‌تی هه‌رێمی کوردستان.
حکومه‌تی عێراق نه‌یتوانیوه په‌ند له ڕژێمی پێشووی عێراق وه‌ربگرێ. ڕژێمی دکتاتۆری سه‌دام نه‌یتوانی ئاکامێک به‌ده‌ست بهێنێ له هه‌وڵی داگیرکاریی درێژخایه‌نی له کوردستان ته‌نانه‌ت به ئه‌نجامدانی جینۆسایدی گه‌لی کورد که به گشتی سه‌دان هه‌زار کوشتاری لێکه‌وته‌وه له دووتوێی کۆمه‌ڵکوژی دڵته‌زێنی ئه‌نفالی ١٩٨٨، کیمیابارانی هه‌ڵه‌بجه و بێسه‌روشوێن کردنی بارزانییه‌کان و چه‌ندین کاره‌ساتی تر. ئه‌گه‌رله نیگای ژیری و هاوسۆزی مرۆڤایه‌تییه‌وه لێی بڕواندرێ، ئه‌وا ئه‌و چاوه‌ڕوانییه له عه‌ره‌بی عێراق ده‌کرا که به خۆیاندا بچونایهتهوه و په‌شیمانییان بۆ ئه‌و سته‌مه قێزه‌ونانه‌ی سه‌دام و سوپا عه‌ره‌به‌ی ده‌رببڕیبایه. به هه‌مان شێوه، ئه‌و چاوه‌ڕوانییه له حکومه‌تی عێراق ده‌کرا که به‌ره‌وپیری کورد بهاتایه و پڕبه‌دڵ داوای لێبوردنیان بۆ جینوسایده‌ی گه‌لی کورد بکردایه. له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا، هه‌موو شتێکیان ئه‌نجام بدایه بۆساڕێژکردنی برینه‌کان. له هه‌مان کاتدا، ده‌بوو به‌و ئاکامه‌ش بگه‌یشتنایه که داگیرکردنی کوردستان نه‌شیاوه و ده‌بێ له‌مه‌به‌دوا ئه‌م هه‌وڵانه ته‌نها له چوارچێوه‌ی مێژوودا بمێنێته‌وه. به‌داخه‌وه ئه‌م دادپه‌روه‌ری و ئاوه‌زمه‌ندی و به‌ئاکام گه‌یشتنه جێی نه‌بووه‌ته‌وه‌و تێگه‌یشتنی داگیرکاری هه‌ر زاڵ و به‌رده‌وامه.
تورکهکانێش به‌هه‌مان شێوه هه‌مێشه له‌و کۆششه دابوونه که ده‌سه‌ڵاتداری کوردستان بکه‌ن، له‌و کاته‌وه‌ی نیشتمانی خۆیان له ناوه‌ڕاستی ئاسیا به جێ هێشت و له سه‌ده‌ی یازده‌ی زایینییه‌وه له ئه‌ناتۆڵیا نیشته‌جێ بوون. به‌ڵام چه‌ندین میرنشینی کورد ڕووبه‌ڕوویان بوونه‌وه و ڕێگرییان له‌م حه‌زی داگیرکارییه کرد. هه‌رچه‌ند تورکه‌کان توانییان شاره کوردییه‌کان بهێننه ژێر ڕکێفی خۆیان، به‌تایبه‌ت دوای ئه‌وه‌ی ئه‌تا تورک ناپاکی له‌گه‌ڵ کورد کرد به فێڵی باوه‌ڕی' برایه‌تی ئیسلامی' له بیسته‌کانی سه‌ده‌ی بیسته‌م، هیچ کات نه‌یانتوانی شاخه‌کانی کوردستان بهێننه ژێر ڕکێفیان.
سه‌رهه‌ڵدان دوای سه‌رهه‌ڵدان ئه‌و تایبه‌تمه‌ندییه مێژووییه‌ی به‌رز ڕاگرت که کورد نه‌ته‌وه‌یه‌کی سه‌ربه‌خۆیه و له خاک و ووڵاته‌که‌یان جیا ناکرێنه‌وه. ڕژێمه چه‌وسێنه‌ره‌کانی تورک سیاسه‌تی له‌ناوبردن و تواندنه‌وه ی ئه‌تا تورکیان دژ به کورد به‌رده‌وام کرد. بانگه‌شه‌یان کرد که کورد 'تورکی شاخی' ن، ئه‌وه له کاتێکدا که کورد له‌سه‌ر خاک و شاخه‌کانیان زیاتر له سێ هه‌زاره‌یه ده‌ژین زۆر له پێش هاتنی تورک بۆ ئه‌ناتۆلیا و کوردستان. جگه له‌مه، هه‌زاران کوردیان به کۆمه‌ڵکوژی له‌ناو برد، هه‌زاران گوندی کوردیان وێران کرد، ملیۆنان کوردیان ڕاگوێز کرد و له هه‌مان کاتدا فه‌رهه‌نگ و زمانی کوردی‌یان یاساخ کرد.
ئامانجی ئه‌م سیاسه‌ته چه‌وسێنه‌رانه‌یه، پاک کردنه‌وه‌ی ناسنامه‌ی کورد له‌سه‌ر ڕووی نیشتمانی مێژووییاندا بوو. ئه‌م خۆشباوه‌ڕییه نه‌گه‌یشت به ئامانج. هه‌رچه‌ند، له‌م دواییانه سه‌رۆک وه‌زیرانی تورکیا ئۆردوگان په‌یامێکی لێبوردنی سه‌رزاره‌کی به ئامانجی سیاسی له‌سه‌ر کۆمه‌ڵکوژییه‌که‌ی ده‌رسیم به کورد ڕاگه‌یاند که ته‌نها به‌شێک به‌ڵام زامێکی پڕژانی کاره‌ساته‌کانی گه‌لی کورد بوو، که‌چی ڕژێمی تورک هێشتا به‌رده‌وامه له‌سه‌ر داگیرکاری له کوردستان و چه‌وساندنه‌وه‌ی گه‌لی کورد. ئه‌وه‌تا ئه‌بینین زیاتر له ٨٠٠٠ چالاکوانی سیاسی، ئه‌ندامانی شاره‌وانی و په‌رله‌مانتار له کونجی زیندانه‌کان ئاخندراون، خوێندن به زمانی دایک یاساخه، ناوچه کوردنشینه‌کان له‌چاو ناوچه تورکنشینه‌کان زۆر به دواکه‌تووی ماوه‌ته‌وه و له هه‌مان کاتدا جه‌نگێکی خوێناوی دژی گێریلاکانی په‌که‌که په‌ره پێدراوه.
باری ڕژێمی ئیسلامی ئێرانیش له‌م لایه‌نه دڵخۆشکه‌ر نیه. ئه‌م ڕژێمه هه‌مان سیاسه‌تی چه‌وسێنه‌رانه‌ی ڕژێمی پێشووی شای به‌رامبه‌ر به کورد هه‌ڵبژاردووه. شا توانی له کۆتایی ساڵی ١٩٤٦ دا به یارمه‌تی وڵاته زلهێزه‌کان کۆتایی به کۆماری کوردستان بهێنێ، سه‌رۆک کۆمار و به‌رپرسانی تری کۆماره‌که‌ی هه‌ڵواسێ. هه‌روه‌ها، هه‌زاران کورد له‌ناو بران و هه‌وڵی تواندنه‌وه‌ی ناسنامه‌ی کورد درا. ڕژێمی ئیسلامی دوای ده‌سه‌ڵات گرتنه ده‌ست، چه‌وسانه‌وه‌ی گه‌لی کوردیان به کۆمه‌ڵکوژییه نه‌گریسه‌که‌ی خاڵخاڵی (١٩٧٩) درێژه پێدا. ئیمڕۆکه زیندانیانی سیاسی کورد به‌رده‌وام هه‌ڵده‌واسرێن، ته‌نها له‌به‌ر ئه‌وه‌ی داوای مافی فه‌رهه‌نگی، سیاسی و ئابوری یه‌کسان له ئێران ده‌که‌ن. له‌گه‌ڵ ئه‌مانه‌شدا، خوێندنی کوردی هێشتا یاساخه و بڵاوکراوه‌ی کوردی سنوردار کراوه.
ئه‌م چه‌وساندنه‌وه‌ش له بارودۆخێک دایه که کورد له ڕووی فه‌رهه‌نگییه‌وه نزیکی زۆریان له‌گه‌ڵ فارسه‌کان دا هه‌یه و له زوربه‌ی زۆری سه‌رده‌مه‌کانی مێژوودا کورد فه‌رمانڕه‌وای ئێران بوونه. فه‌رمانڕه‌وایی کورد له ماده‌کانه‌وه که ئیمپراتۆرییه‌کی مه‌زنیان له ناوه‌ندی سه‌ده‌ی نۆیه‌می پێش زایین دامه‌زراند و له ده‌ریای مێدیتهرانهوه تا ئه‌فغانستانی ده‌گرته خۆ ده‌ست پێ‌کرد، پاشان له ژێر ده‌سه‌ڵاتداری پارت یان ئه‌شکانییه‌کان، ساسانییه‌کان و زه‌نده‌کان و چه‌ندین میرنشینی درێژه‌ی کێشا. کورد بنه‌مای شارستانییه‌کی پته‌و و هه‌میشه‌یی له کوردستان و ئێران به‌تایبه‌تی و له رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست به گشتی دامه‌زراند. هه‌وه‌ها، کورد مێژوویه‌کی شکۆداری هه‌یه له پاراستنی ئێران و دانیشتوانه‌که‌ی له به‌رامبه‌ر داگیرکه‌ر و هێرشهێنهره بیانییه‌کان.
له‌گه‌ڵ هه‌بوونی ئه‌م مێژووه شکۆدار و فه‌رهه‌نگ و کولتوره ده‌وڵه‌مه‌نده له لایه‌ن کورده‌وه، ئه‌و چاوه‌ڕوانییه له حکومه‌ته فارسییه‌کانی ئێران ده‌کرا که به ڕێز و شکۆمه‌ندییه‌وه هه‌ڵسوکه‌وتیان له‌گه‌ڵ کورد دا بکردایه و فهرهنگ و کولتور‌و زمانه‌که‌یان به‌رز بنرخاندایه. به‌ڵام به‌داخه‌وه، حه‌زی داگیرکاری بووه‌ته هۆی پێچه‌وانه‌ی گشت ئه‌م به‌هایانه ئه‌نجام بدرێ به چه‌وساندنه‌وه‌ی گه‌لی کورد و قه‌تیس کردنی ناسنامه‌که‌ی.
له‌گه‌ڵ هه‌مووئه‌و مه‌ینه‌تیانه و هاتنی گۆڕانکاری به‌سه‌ر دینامیکی سیاسی له ناوچه‌که‌دا، کورد چاوه‌ڕوانی له حکومه‌ته‌کانی عه‌ره‌ب و تورک و فارس هه‌یه به خۆیان دابچنه‌وه و هه‌رچه‌ند زووه به‌ره‌و کورد بێن، داوای لێبوردن بکه‌ن و ئه‌وه‌ی مافی ئه‌وانی تێدا نیه بیده‌نه‌وه به گه‌لی کورد، چونکه ڕه‌نگه زۆر پاش بکه‌ون، کاتێ زریانی گۆڕانکاری له داهاتووه‌کی نزیک ئه‌و ده‌رفه‌ته‌یان له ده‌ست ده‌دات.
تێبینی: ئه‌م ووتاره نووسه‌ر یه‌که‌مجار به ئینگلیزی له ماڵپه‌ڕی کوردنێت ، له (١٧/١٢/١٢) دا بڵاو کردۆته‌وه.

تێڕامانێک به داهاتووی یه‌کێتی و بارودۆخی سیاسی کوردستان بە گشتی
ڕەخنه له کورچوکاڵیی سیاسیی بۆچوونه‌کانی مەریوان وریا قانیع!
هاوڵاتی 24. كانونی دووه‌م 2013
سه‌ره‌تا
له‌م ماوەیه‌دا (٧/١/٢٠١٣) چاوپێکه‌وتنێکی به‌ڕێز مەریوان وریا قانیع له‌سه‌ر بارودۆخی سیاسی کوردستان به گشتی و یه‌کێتی نیشتمانی کوردستان به تایبه‌تی له ماڵپەڕی هاوڵاتی بڵاو کرایه‌وە. من له چه‌ند شوێنێکی تریش چه‌ند بابه‌تێکی به‌ڕێزیانم له‌سه‌ر بارودۆخی هه‌نوکه‌یی کوردستان خوێندۆته‌وه ئه‌وا ئه‌م جاره پێم خۆش بوو ئه‌گه‌ر به کورتیش بێ چه‌ند تێبینییه‌ک له‌سه‌ر بۆچوونه‌کانی باس بکه‌م که هیوادارم ببێته مایه‌ی وروژاندن و قوڵبوونه‌وه‌ی تێڕامانی سیاسیانه له‌سه‌ر بابه‌ته‌که نه‌ك لێکدانه‌وه‌ی توانج هاوێشتن.
به کورتی من زۆر شاره‌زای کاره فه‌رهه‌نگی و سیاسییه‌کانی ئه‌م به‌ڕێزه نیم به‌ڵام ئه‌وه‌ی له‌م چاوپێکه‌وتنه و چه‌ند نووسینێکی سیاسی ره‌خنه‌گرانه‌ی تردا بینیومه کرچوکاڵی سیاسی پێوه‌دیاره. هه‌رچه‌ند به بۆچوونی من تا ڕاده‌یه‌ک لەم چاوپێکەوتنە توانیوێتی سه‌رکه‌وتووانه هاوکێشه سیاسییه‌کان ده‌ستنیشان بکات به‌ڵام له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا ده‌کرا هه‌وێنی بۆچوونه‌کانی خه‌ست تر بکردایهتایهوه و قووڵتر له دیوی ناوەوەی هاوکێشه سیاسییەکانی بڕوانیایە. من ڵێره‌دا ئاماژه به چه‌ند خاڵێکی ئه‌و چاوپێکه‌وتنه‌ی به‌ڕێزیان ده‌که‌م که به بڕوای من بۆچوونه‌کان هه‌ندێکیان سهرتوکین و ناوه‌ڕۆک و جه‌وهه‌ریان کەمتر پێوه دیاره. لێره‌دا بۆچوونه‌کانی لەم چاوپێکه‌وتنه دا باس کراون بە سه‌ر چه‌ند ته‌وه‌رێکدا دابه‌ش ده‌که‌م.
پێویسته بڵێم ئەو بۆچوونانه ی له خوارەوه دەردەبڕێن شرۆڤەیەکی ڕیالیستانەی بارودۆخی سیاسی هەنوکەیی باشوری کوردستانه. هەروەها پێشنازه سیاسییەکان لەمه‌ڕ سیستەمی دەسهڵاتداری سەرۆکایەتی یان هەر بابەتێکی تر زیاتر له دوتوێی سەرکەواندنی تاقیکردنەوەی سیاسی کوردستانه نەک هه‌ڵبژاردنی سیستەم و ڕێسایەکی باو و ئایدیال که بوونی له کوردستان له چوارچێوەی دروشم دا بمێنێتەوه.
ته‌وه‌ری یه‌که‌م: پاشه‌ڕۆژی یه‌کێتی نیشتمانی کوردستان
له ته‌وه‌ری یه‌که‌می چاوپێکه‌وتنه‌که، به‌ڕێز مه ریوان له‌گه‌ڵ بێهێزی و په‌راوێزکه‌وتنی یه‌کێتی نیشتمانی کوردستان، داهاتووێکی بێهێزتر و تاریکی بۆ پێشبینی ده‌کات که ته‌نانه‌ت له ڕیزبه‌ندی خوار بزوتنه‌وه‌ی گۆڕانه‌وه شوێنی بۆ ده‌کاته‌وه.

به بڕوای من به‌ڕێز مه ریوان خوێندنه‌وه‌یه‌کی ورد و زانستیانه‌ی بۆ ده‌سه‌ڵاتی ئه‌مڕۆکه و داهاتووی یه‌کێتی نیه. خوێندنه‌وه‌ی ورد به بڕوای من ناگاته ئه و ئەنجامه تاریکەی که بۆ یەکێتی دیاری کردووه و ههڵکشانەکانی پارتی دیموکراتی کوردستان له سه ر حسابی تەنازولەکانی یەکێتی بقەبڵێنێ. من نامه‌وێ لێره‌وه هه‌وڵی خوێندنه‌وه‌ی زانستیانه‌ی بارودۆخی سیاسیی کوردستان بده‌م به‌ڵام به بڕوای من بارودۆخی هه‌نوکه‌یی سیاسی کوردستان ئه‌نجامی ئه‌و ململانێ سیاسییه‌یه که تیایدا پارتی دیموکراتی کوردستان ورده ورده به‌ره‌و هه‌ڵکشان ده‌چێت و یه‌کێتیش ڕه‌وتی په‌ره‌سه‌ندنی نابزوێ یان زۆر به هێواشی ده‌بزوێ. به بڕوای من هۆکاری ئه‌م پهرهنهسهندنهی یه‌کێتی له کوردستان ناگه‌رێته‌وه بۆ ‘ته‌نازول’ بۆ پارتی که به‌ڕێز مه ریوان ئاماژه‌ی بۆ ده‌کا به‌ڵکو به پله‌ی یه‌که م ئه‌نجامی ئه‌و کۆجهمسهرییهیه که له‌ناو یه‌کێتی دا هه‌ستی پێده‌کرێ. له به‌رامبه‌ر ئه‌مه‌شدا، پارتی خاوه‌ن ده‌سه‌ڵاتدارییه‌کی یه‌ك جه‌مسه‌رییه که به پله‌ی یه‌که‌م هۆکاری هه‌ڵکشانه سیاسییه‌که‌یه‌تی. ئەگەرچی زاڵ بوونی له هەندێ ناوچه ی ستراتیژی، به تایبه ت هەولێر وەک پایته ختی هه رێمی کوردستان، هۆکارێکی گرنگه له بڵادەستی پارتی.
ئه‌وه‌ی لێره‌دا جێگای ئاماژه‌پێکردنه، یه‌کێتی له ڕووی ده‌سه‌ڵاتی سیاسیی ڕەقەوه لاواز نه‌بووه، به‌ڵکو ده‌سه‌ڵاتی سیاسی نه‌رمی یان توانا نافیزیکیهکانی تووشی ئاراسته‌ی پچڕپچڕی بووه. ئه‌گه‌ر بێت‌و دوای به‌ڕێز مام جه‌لال تاڵبانی ئه‌م پچڕ پچرییه زیاتر ڕه‌نگ بداته‌وه، ئه‌وا ئه‌و کات ڕه‌نگه کارتێکه‌ری بۆ سه‌ر ده‌سه‌ڵاتی ڕەقی سیاسی هه‌بێت و به‌ره‌و لاواز بوون و په‌راوێز بوون بچێت که ئه‌مه‌ش ئیمکانی که‌مه. له‌به‌ر ئه‌وه‌ی له کوردستان دا هاوسەنگییەکی سیاسی و ئابوری له نێوان یه‌کێتی و پارتی دا هه‌یه که وا به ئاسانی گۆڕانکاری بنه‌ڕه‌تی به‌سه‌ردا نایه له‌به‌ر چه‌ند هۆکارێک:
یه‌که‌م، هەر دوو لایه‌نی یه‌کێتی و پارتی ده‌سه‌ڵاتی به‌هێزی سه‌ربازییان هه‌یه و هیچیان ناتوانن ئه‌وی تر به زۆری هێزی سه‌ربازی له‌ناو به‌رن. هه‌رئه‌مه‌ش وای کردووه که هه‌ردوولا له‌و ناوچانه‌ی له‌ژێر قهڵهڕهوایهتیان دایه ده سه ڵاتداری یه‌که‌م بن.
دووه‌م، هه‌ردوولا ناوچه‌ی جوگرافییان هه‌یه و ته‌نانه‌ت سنوره‌کانیشی دیاری کراوه و بازگه‌کانیان به ڕوونی ئه‌م دابه‌ش بوونه دیاری ده‌که‌ن. له چوارچێوه‌ی قهڵهمڕهوایهتیهکهیان، له خۆیان زیاتر هیچ هێزێکی تر ده‌سه‌ڵاتی سه‌ربازی و پاراستنی ئاسایشی ناوچه‌که‌ی نیه. بۆ نمونه، ئه‌گه‌ر بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان زۆر زۆره‌که‌ی بتوانێ زوربه‌ی کورسیه‌کانی سلێمانی ببتاوه و لەوێ یه‌که‌م هێزی جه‌ماوه‌ریشی هه‌بێ هێشتا ناتوانێ خۆپێشاندانێکیش به سانایی له سلێمانی ئەنجام بدات و داموده‌زگا سه‌ربازییه‌که‌ی یه‌کێتی قورخ بکات و ببێته یه‌که‌م هێزی سه‌ربازی و ئابوری له ناوچه‌ی سلێمانی. ئه‌وه‌ش ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ ئه‌و تایبه‌مه‌ندی و قۆناخی سیاسیی ئێستای کوردستان که هێشتا هێز بڕیار ده‌دات نه‌ک ده‌نگ.
سێیه‌م، ڕاگرتنی ئه‌و هاوسەنگییەی له نێوان یه‌کێتی و پارتی دا هه‌یه، جگه له کاریگه‌ری ڕیشهکوتانی ده‌سه‌ڵاتی خۆیان، کاریگه‌ری وڵاتانی دراوسێ و ڕۆژئاواشی له پشته‌وه‌یه که پێشبینی ده‌کرێ بۆ ماوه‌یه‌ی سیاسی دورتر به‌رده‌وام بێ به هۆی ئه‌و به‌رنامه سیاسی و گۆڕانکاریانه‌ی که ئه‌مه‌ریکا و وڵاتانی تری ڕۆژئاوا به نیازن له ناوچه‌که پیاده‌ی بکه‌ن له پێناو دارشتنه‌وه‌ی نه‌خشه‌ی سیاسی ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست. به تایبه‌ت، هه‌روه‌کو ڕوون و ئاشکرایه، ئێران پشتگیری یه‌کێتی ده‌کات و ڕێگه نادات پارتی که له تورکیا نزیکه به‌سه‌ر یه‌کێتی دا زاڵ بێ و بارودۆخه‌که له به‌رژه‌وه‌ندی فراوان بوونه‌وه‌ی سنوری کارتێکه‌ری سیاسیی تورکیا گۆڕانکاری به‌سه‌ردابێ. به‌هه‌مان شێوه‌ش، ئه‌مه‌ریکا و وڵاتانی تری ڕۆژئاوا ناخوازن به هۆی تێکچوونی هاوسەنگی نێوان یه‌کێتی و پارتی، باشوری کوردستان ناسه‌قامگیر بێت و کاریگه‌ری بۆ سه‌ر ئاسایشی عێراق و ناوچه‌که به‌گشتی هه‌بێت. بۆیه ئه‌وانیش له لای خۆیانه‌وه هه‌وڵی مانه‌وه‌ی ئه‌و هاوسەنگییه ی نێوان پارتی و یه‌کێتی ده‌ده‌ن.
چواره‌م، پارتی به‌باشی ده‌رکی به‌و هاوسەنگییه کردووه و هه‌وڵی نه‌مانی یه‌کێتی نادات چونکه ده‌زانێ بێ‌سود و بێئاکامه. لێره‌دا مه‌به‌ست له‌وه نیه که پارتی هه‌وڵ نادات یه‌کێتی له ڕووی سیاسییه‌وه لاواز بکات چونکه بێگومان له سیاسه‌ت دا ئه‌مه کارێکی سروشتییه، به‌ڵام به‌بێ ئه‌وه‌ی ئه‌و هه‌وڵانه ببێته هۆکاری توندوتیژی و ده‌ست تێوه‌ردانی ده‌ره‌کی. به‌هه‌مان شێوه، یه‌کێتیش باش له‌وه گه‌یشتووه که ناتوانێ به‌سه‌ر پارتی دا زال بێ و ده‌بێ له‌گه‌ڵی دا کار بکات، جا ئه‌گه ر ته‌نانه‌ت ببێته مایەی که‌م بوونه‌وه‌ی ده‌سه‌ڵاتی نه‌رمی سیاسیشی.
ئه‌مانه‌و کۆمه‌ڵێ هۆکاری تر ده‌بنه هۆی ئه‌وه‌ی ده‌سه‌ڵاتی یه‌کێتی بۆ ماوه‌یه‌کی دورتر له‌وه‌ی به‌ڕێز مەریوان پێشبینی ده‌کات جێگیر بێت. به بڕوای من ڕۆیشتنی به‌ڕێز مام جه‌لال تاڵەبانی کاریگه‌رییه‌کی ئه‌وتۆی نه‌رێنی بۆ سه‌ر یه‌کێتی نابێت ئه‌گه‌ر ئه‌و هاوسەنگییەی ئێستای ناو خودی یه‌کێتی بپارێزدرێ، ئه‌مه‌ش به مه‌رجێ هیچ که‌س و لایه‌ک پێی له به‌ڕه‌ی ئێستای خۆی درێژتر نه‌کات واته ئه‌گه‌ر بێت‌و یه‌کێتی دوچاری پچڕپچڕی توانا سیاسییه‌که‌ی نه‌بێت، ئه‌وا ده‌توانێ به سه‌رکه‌توویی به‌ره‌و پیری قۆناخی دوای تاڵه‌بانی بچێت و خۆی سه‌رله‌نوێ ڕێکخاته‌وه.
هه‌روه‌ها، به پێچه‌وانه‌ی ڕه‌شبینییه‌کانی به‌ڕێز مەریوان، وازهێنانی تالڵبانی ده‌کرێ بکرێ به ده‌رفه‌تێکی زێرین بۆ یه‌کێتی که بۆ یه‌که‌مجار له مێژووی سیاسی خۆیدا دێته پێشی ئه‌وەش به بنبڕکردنی دیارده‌ی تاکده‌سه‌ڵاتی یان به ووشه‌یه‌کی تر پشت به‌ستن به تاکه که‌س له‌ناو یه‌کێتی دا و به گوڕ و تینێکی نوێوه و دامهزراوهتر بێته‌وه مه‌یدانی ململانێی سیاسی. له ڕاستی دا، ئه‌م ده‌رفه‌ته مه‌حاڵ نیه و بۆی هه‌یه ئه‌نجام بدرێ به پشت به‌ستن به کادیره زۆر و سه‌رکه‌وتووه‌کانی و ته‌نانه‌ت به سرنج ڕاکێشان و هێنانه‌وه‌ی ئه‌وانه‌ی چوونه‌ته پاڵ گۆڕانیش. ئه‌م بۆچوونه‌ش له‌وه‌وه سه‌رچاوه ده‌گرێ که یه‌کێتی دوای تاڵه‌بانی سه‌رچاوه‌ی به‌هێزی ئابوری و داموده‌زگای پته‌وی سه‌ربازی و سیاسی و فەرهەنگی و کۆمه‌ڵایه‌تی له میرات دا بۆ به‌جێ ده‌مێنێ.

گرنگی له‌وه دایه یه‌کێتی دوای تاڵبانی چۆن مامه‌ڵه له‌گه‌ڵ ئه‌م میراته ده‌کات. ئایا ئه‌م میراته وه‌کو سهرمایهیەکی سیاسی به شێوه‌یه‌کی دوربینانه و ڕیشه‌ییانه ده‌خرێته گه‌ڕ یان هه‌ڵه‌شانه په‌رته‌وازه ده‌کرێ. به‌م چه‌شنه، مه‌رجی ئاراسته‌ی سه‌رکه‌وتن و گه‌شه‌سه‌ندن په‌یوه‌ستیشه به‌وه‌ی تا چه‌ند بنه‌ماڵه‌ی تاڵه‌بانی ئاماده ده‌بن ده‌ست له قورخکردنی ده‌سه‌ڵاتی سیاسی و ئابوری یه‌کێتی هه‌ڵگرن و جێ بۆ پێشکه‌وتنی دامه‌زراوه‌یی ناو یه‌کێتی خۆش ده‌که‌ن. ئه‌مه له لایه‌ک و له لایه‌کی تر تا چه‌ند باڵه‌کان یان جه‌مسه‌ره‌کانی ناو یه‌کێتی ده‌توانن له‌ناو یه‌ک دا ڕێک بکه‌ون و یه‌کێتی به‌ره‌و ئاراسته‌ی به‌هێزی دامه‌زراوه‌یی به‌رن و ڕێ‌خۆش که‌ن بۆ کادره به تواناکان له‌سه‌ر ئاستی لێوه‌شاوه‌یی خۆیان له‌ناو داموده‌زگاکاندا جێگیر بن و یه‌كێتی له ململانێی سیاسیی ئه‌مڕۆی کوردستاندا به‌ره‌و پێش به‌رن.
له‌م به‌ستێنه‌دا، به بڕوای من به‌رژه‌وه‌ندی مانەوەی سیاسی، هه‌موو جه‌مسه‌ره‌کانی ناو یه‌کێتی به بنه‌ماله‌ی تاڵه‌بانیشه‌وه له ده‌ور یه‌ک کۆده‌کاته‌وه و کارێک ناکه‌ن شیرازه‌ی حزبه‌که‌یان تێک بچێ. ئه‌مه‌ش له‌به‌ر ئه‌وه‌ی هیچ کام یان لایەکیان به بێ ئه‌وی تر ناتوانێ ئه‌و ڕۆله‌ی ئه‌مڕۆ یه‌کێتی له گۆڕه‌پانی سیاسی کوردستان و عێراق و نێوده‌وڵه‌تی دا دەیگێڕێ به ته‌نیا به‌رده‌وام بکا.
بێگومان له دوتوێی ئه‌و گۆڕانکاریانه‌ی له دوای تاڵه‌بانی چاوه‌ڕوانی یه‌کێتی ده‌کات، لایه‌نی مه‌ترسیداریش هه‌یه، به‌ڵام به‌ڕێژه‌یه‌کی که‌متر که کاریگه‌ری نه‌ته‌نها بۆ سه‌ر یه‌کێتی به‌ڵکه بۆ سه‌ر باشوری کوردستان و به‌شه‌کانی تری کوردستانی گه‌وره ده‌بێ. سه‌رچاوه‌که‌ی ئه‌م مه‌ترسییه‌ش به پله ی زیاتر له ده‌ره‌وی یه‌کێتی دا ئاراسته ده‌بێ تاوه‌کو ناوه‌وه‌ی. له بارودۆخی ئێستای کوردستان، سه‌رۆک وه‌زیرانی عێراق نوری مالکی و نه‌یارانی کورد به توندی خواستیارن هه‌لێکی وه‌کو نه‌مانی تاڵەبانی بقۆزنه‌وه و شێرازه‌ی ده‌سه‌ڵاتی کوردی له باشوری کوردستان پێ تێکبده‌ن به مه‌بستی که‌م کردنه‌وه‌ی قورسایی ده‌سه‌ڵاتی حکومه‌تی هه‌رێمی کوردستان به گشتی و له‌به‌رامبه‌ر به‌غدا به تایبه تی. هه‌وڵی نه‌یاران له‌وه‌دا خۆی ده‌بینێته‌وه که ڕاسته‌وخۆ دهستێوهردهنه ناو ڕێکخستنی یه‌کێتی یان تاقم و لایه‌نی ده‌ره‌وه‌ی یه‌کێتی به یارمه‌تی و پشتگیری کردنی لایه‌ک له به‌رامبه‌ر لایه‌کی تر. به بڕوای من سه‌رکردایه‌تی یه‌کێتی له‌وه وشیار تره که ڕێگه به ده‌ستێوه‌ردانێکی له‌م چه‌شنه بدات. له ده‌ره‌وه‌ی یه‌کێتێش له ناو ئۆپۆزسیۆن ته‌نها لایه‌نێک که بتوانێ کاریگه‌ری ئه‌وتۆی هه‌بێ بزوتنه‌وه‌ی گۆڕانه که بڕوای من نه گۆڕان ئه‌م کاره ده‌کات و نه پارته‌کانی تری گۆڕه‌پانی کوردستان ده‌رفه‌ت به‌م جۆره په‌ره‌سه‌ندنه ده‌ده‌ن.
ته‌وه‌ری دووه‌م: بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان و بوونی به هێزی دووه‌م له باشوری کوردستان
به‌ڕێز مەریوان له ته‌وه‌رێکی تری چاوپێکه‌وتنه‌که‌دا، پێی وایه بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان له دوای تاڵه‌بانی جێی یه‌کێتی بگرێته‌وه و ببێته هێزی دووه‌م له باشوری کوردستان. به کورتی، به بڕوای من سێ هۆکاری سه‌ره‌کی ڕێگری له گۆڕانکارییه‌کی وه‌ها ده‌که‌ن:
یه‌که‌م هه‌روه‌کو له‌وه پێش باسمان کرد گۆڕان ناتوانێ ده‌سه‌ڵاتی ئابوری و سه‌ربازی یه‌کێتی قورخ بکات.
دووه‌م، ئه‌گه‌ر هه‌ڵبژاردنه‌کانی داهاتوو له‌به‌ر چاو بگیرێ، ئه‌وا گۆڕان ڕه‌نگه ته‌نها له سلێمانی تا ڕاده‌یه‌ک سه‌رکه‌وتن به‌ده‌ست بهێنێ به‌ڵام ئه‌گه‌ر ناوچه‌کانی تری باشوری کوردستان به که‌رکوک و خانه‌قین و ناوچه کوردستانییه‌کانی تری ده‌ره‌وه‌ی حکومه‌تی هه‌رێمی کوردستان به گشتی له‌به‌ر چاو بگیرێ ئه‌وا گۆڕان ناتوانێ جێی یه‌کێتی بگرێته‌وه و له‌سه‌ر ئاستی باشوری کوردستان دا ببێ به هێزی دووه‌م. واته له په‌رله‌مانی عێراق یه‌کێتی قورسایی ده‌نگه‌کانی و ژماره‌ی کورسییه‌کانی زۆر به ئاسانی له گۆڕان زیاتر ده‌بێ. له په‌رله‌مانی کوردستانیش به بڕوای من سه‌خته گۆڕان بتوانێ له یه‌کێتی کورسی زیاتر بهێنێ. خۆ ئه‌گه‌ر توانی له یه‌کێتی کورسی زیاتر به‌ده‌ست بهێنێ ئه‌وا به بڕوای من کاریگه‌ری ئه‌وتۆی نابێ، چونکه پارتی هاوسه‌نگییه‌که ده‌پارێزێ و هاوپه‌یمانی له‌گه‌ڵ یه‌کێتی بەردەوام دەکا. ئه‌مه‌ش له‌به‌رئه‌وه‌ی یه‌کێتی له لایه‌ک ده‌سه‌ڵاتی سه‌ربازی به‌شێکی گه‌وره‌ی باشوری کوردستانی له‌به‌ر ده‌ست دایه و له لایه‌کی تر له‌سه‌ر ئاستی عێراق کورسییه‌کانی له گۆڕان زیاتر ده‌بێ. به‌م شێوه‌یه، پارتی ناچار ده‌بێ به‌رده‌وام بێ له‌و هاوپهیمانییەی له‌گه‌ڵ یه‌کێتی دا هه‌یه‌تی.
سێیه‌م، له بنچینه‌دا گۆڕان پتر بزوتنه‌وه‌یه‌کی ناوچه‌ییه. له هەڵبژاردنەکانی پێشووی پەرلەمانی کوردستان و پەرلەمانی عێراق ڕوون دەبێتەوه که گۆڕان له گشت ناوچه‌کانی باشوری کوردستان وه‌کو یه‌ک قورسایی نیه. واته گۆڕان ناواخنێکی ناوچه‌گه‌رێتی پێوه دیاره و ئه‌مه‌ش ڕێگر ده‌بێ له‌وه‌ی گۆڕان له ده‌ره‌وه‌ی سلێمانی له ناوچه‌کانی تری باشوری کوردستان قورسایی په‌یا بکات.ته‌ناته‌ت ئه‌گه‌ر یه‌کێتی بتوانێ له پارێزگای سلێمانی هه‌نگاوی کۆنکرێتی بنێت و خۆی گورجوگۆڵ کاته‌وه ئه‌وا بۆی هه‌یه گۆڕان کورسییه‌کانی له‌وه‌ی ئێستا که‌متر بێته‌وه.
هەروەها ئەگەر تەماشای هەڵبژاردنی پێشووی پەرلەمانی کوردستان بکەین گۆڕان جگه له دەنگدەری لایەنگری، توانی دەنگێکی زۆری لاوەکیش به دەست بهێنێ لەسەر ئەو بنەمایەی که گۆڕان بانگەشەی چاکسازی و نەمانی گەندهڵی دەکرد. هەرچەند دوای هەڵبژاردن لەم بوارە بۆ نمونە لەسەر شەفافییەتی بوجە کاریان کردووە و فشاریان خستووەتە سەر دەسەڵات کە ئەمەش بووەتە مایەی سەرنج ڕاکێشانی خەلک، بەڵام گۆڕانکارییەکانی تر له ناو گۆڕان له شێوازی بنیاتنانی دەزگا و ڕێکخراوەکانی و سیستەمی تاکدەسهڵاتی و گلەیی هەندێ له سەرکرده باڵاکانی لەو تاکدەسهڵاتییه بۆ زۆرێک له دەنگدەرانی، به تایبه ت دەنگدەره لاوەکییەکانی، بیرۆکەیەک دروست دەکا که گۆڕانیش به لایه نی زۆرەوه هەمان حزبی ته قلیدی بێ که له کوردستان باوه.
لەگه‌ڵ ئەوانەشدا، پێویسته بوترێ گۆڕان تەکانێکی ئەرینی بوو له ڕوانگەی قورخ کردنی دەسهڵات له کوردستان و توانایەکی کاراتری کرده لەشی پەرلەمانی کوردستان. به ڵام به بۆچوونی من لەگەخ ئەمانەشدا لایەنه تەقلیدی و ناوچەییەکەی ڕێگر دەبێ له گەشه سەندنی بەرجەستانەی گۆڕان.
به کورتی گۆڕان ناتوانێ جێی یه‌کێتی بگرێته‌وه تا ئه‌و کاته‌ی یه‌کێتی هێزی سه‌ربازی و ئابوری بمێنێ و له‌سه‌ر ئاستی په‌رله‌مانی عێراق ده‌نگ و کورسی زیاتر بێت و گۆڕان له چوارچێوه‌ی بزوتنه‌وه‌یه‌کی ناوچه‌یی و ته قلیدی دا قه‌تیس بمێنێ.
ته‌وه‌ری سێیه‌م: هاوپه‌یمانییه ستراتیژییه‌که‌ی نێوان یه‌کێتی و پارتی
به‌ڕێز مەریوان لاوازبوونی یه‌کێتی په‌یوه‌ست ده‌کا بەو هاوپه‌یمانییه ستراتیژییه‌ی له‌گه‌ڵ پارتی دا به‌ستاویه‌تی. به بڕوای من ئه‌مه خوێندنه‌وه‌یه‌کی ورد نیه و هه‌روه‌کو له‌سه‌ره‌وه ئاماژه‌مان پێ‌کرد لە بارودۆخی هەنوکەیی کوردستان دەسەڵاتی یه‌کێتی به پله‌ی یه‌که‌م په‌یوه‌سته به مانه‌وه‌ی ده‌سه‌ڵاتی سه‌ربازی و ئابوریی. یه‌کێتی هاوشان له‌گه‌ڵ پارتی توانای جوڵانه‌وه‌ی هێزی سه‌ربازی پڕ چه‌ک و به توانای هه‌یه. ڕووداوه‌کانی ئه‌م دواییه‌ی دوزخورماتوو و جوڵانه‌وی هێز بۆ ئه‌و ناوچانه شایانی باسن. یه‌کێتی ئێستاش بودجه‌ی ناوچه‌کانی ژێر ده‌سه‌ڵاتی خۆی له‌به‌ر ده‌ست دایه و له ڕووی ئابورییه‌وه کاریگه‌ری زۆری له‌سەر کوردستان هه‌یه. جگه له‌مانه، یه‌کێتی کاریگه‌ری به‌هێزی سیاسی له‌سه‌ر ئاستی عێراق دا هه‌یه.
ئه‌مانه و کۆمه‌ڵێ هۆکاری تر که له سه‌ره‌وه باسمان کرد، له‌وانه کاریگه‌ری وڵاتانی دراوسێ و ئه‌مه‌ریکاو ڕۆژئاوا، به گشتی سه‌رچاوه‌ی ده‌سه‌ڵات و مسۆگهرکەری مانه‌وه‌ی دەسه‌ڵاتی یه‌کێتین. واته بارودۆخی سیاسی یه‌کێتی زۆر له‌وه سه‌نگین تره که له دوتوێی هاوپه‌یمانییه ستراتیژییه‌که‌دا قه‌تیسی بهێڵینه‌وه، به‌ڵکو پەل ده‌کێشێ بۆ هاوکێشه سیاسییه ناوه‌خۆیی و ناوچه‌یی و نێوده‌وڵه‌تییه‌کان.
خاڵێکی گرنگ که پێویسته ههڵوەستەی لەسەر بکەین، به پێچەوانەی بۆچوونەکانی به‌ڕێز مەریوان، مانەوەی هاوپەیمانییه ستراتیژییەکەی نێوان یەکێتی و پارتییه. به‌ڕێز مەریوان لەسەر ئەو بنەمایه پێی باشه هاوپەیمانییەکه کۆتایی پێ بهێندرێت که له چاوگەیەوه یەکێتی کۆتایی به ناهاوسەنگی دەسەڵات بهێنێت و بتوانێت خوی ڕاست کاتەوه. هەرچەند به بڕوای من به کۆتایی هاتنی هاوپەیمانەتییەکە شتێک لەو بابەته ڕوو نادات، ئەم پێشنیازه سیاسییه دوربینانه نیه و بۆی هەیه زیانی فراوان به کورد بگەیەنێ. دامان نا یەکێتی کەمێک دەسەڵاتیشی زیادی کرد، دەبێ چ گارەنتییەک هەبێت پەیوەندییان لەگه‌ڵ پارتی تێکناچێتەوه و دەسکەوتەکانی کورد دەکەوێته مەترسییەوه. بۆیه ئەم بۆچوونه بەرژەوەندی کورد به گشتی لەبەرچاو ناگرێ ، به تایبه ت له کاتی هەستیاری ئێستا دا که بە پێی هەموو پێشبینییەکان کورد بەرەو بەدەوڵەت بوون دەچێت و له هەموو کاتێ زیاتر پێویستی به یەکگرتوویی هەیه بۆ سود وەرگرتن لەو هەله مێژووییەی بۆ کورد هەڵکەوتووه له چوارچێوەی گۆڕانکارییەکانی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست. چونکه له دۆخی ئێستادا کورد وەکو نەتەوەیەکی پارچه پارچەکراو کێشەکەی ئەوه نیه کام پارت دەسەڵاتی زیاتری هەیه بەڵکو چۆن بتوانێ یەگرتووانه به دەست هێنانی مافەکانی خۆی مسۆگەر بکات.
هەروەها ترسی ئەوەی کوردستان بەرەو دەسەڵاتداری بەسعودی بوون دەچێت و لەو پێناوه هاوپەیمانی ستراتیژی تێکبدرێ، به بۆچوونی من خوێندنەوەیەکی واقیعبینانه نیه. چونکه له لایەک کوردستان سعودیه نیه و خەسلەتی نەتەوایەتی کورد ڕێگه به پەرەسەندنێکی وا نادات و له لایەکی تر کوردستان زۆر بەرفراوان تره لەو ناوچه بچوکەی که پارتی تیا دەسەڵاتی هەیه.
ته‌وه‌ری چواره‌م: سیسته‌می ده‌سه‌ڵاتداریی سه‌رۆکایه‌تی
به خوێدنەوەی بۆچوونەکانی بەڕێز مەریوان لەمەڕ سیستەمی دەسەڵاتداریی سەرۆکایەتی و ڕەتکردنەوەی ڕیشەییانەی، وردکارانه نیه و لەوه ناچێ له ئەنجامی لەبەرچاو گرتنی بارودۆخی سیاسی و ئابوری و کۆمەڵایەتی کوردستان به شێوەیەکی گشتی هەڵهێنجرابێ. بەڵکو زیاتر وەکو خواستێکی سیاسی به مەبەستی دەسەڵات کەمکردنەوەی لایەنێک و سەرکەواندنی لایەنێکی تر دێته بەرچاو. من لێره‌دا نامه‌وێ سیستمی سه‌رۆکایه‌تی بکه‌مه به‌ر باس چونکه ئه‌م هه‌ویره ئاوی زۆری ده‌وێ و له توانای ئه‌م وتاره دا نیه. هه‌روه‌ها، ئه‌م ڕوونکردنه‌وانه‌ی له‌م ڕوانگه‌یه‌وه له خواره‌وه باس ده‌کرێ مه‌به‌ست له پشتگیری کردنی سیستمی سه‌رۆکایه‌تی له کوردستان نیه، چونکه ئه‌مه‌ش لێکۆلینه‌وه‌ی تێروته‌سه‌لی ده‌وێ، به‌ڵکو مه‌به‌ست له ئاماژه کردن به چوارچێوه‌یه‌کی تییۆرییه که له‌م باره‌یه‌وه شێوازی شیکردنه‌وه لەسەر هەڵبژاردنی سیستەمێکی سیاسی ده‌خرێته به‌ر باس نه‌ک شیکردنه‌وه له‌سه‌ر خودی سیستەمە سیاسییەکە.
یه‌که‌م، پێش هه‌ڵبژاردنی هه‌ر سیسته‌مێکی ده‌سه‌ڵاتداری بۆ کوردستان پێویسته سه‌ره‌تا به مێژووی کورد دا بچینه‌وه و به شێوه‌یه‌کی ڕیالیستانه بگه‌ینه هه‌ڵێنجان یان هه‌ڵبژاردنی سیسته‌مێک که له‌گه‌ڵ بنه‌ما و تایبهتهندی مێژوو و خه‌سله‌ت و شێوه‌ی کار کاردنی کۆمه‌ڵگه‌ی کورده‌واریدا بگونجێ نه‌ک له پێناو دروشمی پێشکه‌وتنخوازی ڕووت که نه‌توانێ له کۆمه‌ڵگای کوردی سه‌رکه‌وتووانه ڕیشه‌ی دابکوتێ. به بڕوای من زۆرێک له ڕوناکبیرانی کورد له‌مه‌ڕ شرۆڤه کردنی سیستمی ده‌سه‌ڵاتداری له کوردستان دوچاری ئه‌م دیارده سهرتوکییانه بوونه، جا چ له‌به‌ر شاره‌زا نه‌بوون به مێژووی کورد و خودی بابه‌ته‌که یان به مه‌به‌ستی سیاسی و ناوزڕاندن و په‌ک که‌واندنی لایه‌نێكی سیاسی.
به هه‌ر حاڵ، به بڕوای من هه‌ر سیسته‌مێک دیاری بکرێت پێویسته له پێناو سه‌رکه‌واندنی تاقی کردنه‌وه سیاسییەکەی ئه‌مرۆکه‌ی باشوری کوردستان بێ نه‌ک خواستنی سیسته‌مێکی ئایدیالی که کۆمه‌لگای کورده‌واری و نه‌ریتی سیاسی له کوردستان نه‌توانێ پێبهپێی بنه‌ماکانی ئه‌و سیسته‌مه هه‌نگاو بنێ. واته ئه‌گه‌ر خواستیار بین سیسته‌مێکی ده‌سه‌ڵاتداری له سه‌ر ئاستی باشوری کوردستان هه‌ڵبژێرین ده‌بێ ڕوخسار و ناوه‌ڕۆکه‌که‌ی له منداڵدانی کۆمه‌ڵگه‌ی سیاسی و ئابوری و کۆمه‌ڵایه‌تی باشوری کوردستان له دایک بێت. هه‌ر هه‌ڵبژارده‌یه‌ک له م بواره‌وه ئه‌گه‌ر بۆ ماوه‌یه‌کی تێپه‌ڕاندن (ئینتیقالی) یش بێ به پله‌ی یه‌که‌م دەبێ ئاستی پێگه‌یشتنی باری سیاسی کورد له‌به‌رچاو بگرێ و له‌وێوه به‌ره‌و ئاقاری گه‌شه سه‌ندن و سه‌رکه‌واندنی تاقیکردنه‌وه سیاسییه‌که‌ی باشوری کوردستان کێش بکرێ. بۆ نمونه، له دوای هه‌ڵبژاردنه په‌رله‌مانییه‌که‌ی ساڵی 1992 سیسته‌می ده‌سه‌ڵاتداری پەرلەمانی په‌نجا به په‌نجا سه‌رنه‌که‌وت و کوردی دوچاری ماڵوێرانییه‌کی بێپایان کرد. له‌به‌رئه‌وه‌ی ئه‌و سیسته‌مه تایبه‌تمه‌ندییی ئه‌وسای کۆمه‌ڵگه‌ی سیاسی و ئابوری و کۆمه‌ڵایه‌تیی باشوری کوردستانی له‌به‌ر چاو نه‌گرتبوو.
که‌واته کاتێ ئێمه باسی سیسته‌می سه‌رۆکایه‌تی یان هه‌ر سیسته‌مێکی تری ده‌سه‌ڵاتداری له کوردستان بکه‌ین نابێ ته‌نها به سودوەرگرتنی ده‌قاوده‌قی ئه‌زمونی ده‌سه‌ڵاتداریی وڵاتانی بێگانه له‌سه‌ر بنه‌ما سیاسییه‌کانی ده‌سه‌ڵاتداری له کوردستان ساخ بینه‌وه. به‌ڵکو به پله‌ی یه‌که‌م ده‌بێ سه‌یری خودی کۆمه‌ڵگه‌ی سیاسی و ئابوری و کۆمه‌ڵاتی کورده‌واری بکه‌ین پاشان سیسته‌مێک یان تێکه‌ڵاوێک هه‌ڵبژێرین که ئه‌گه‌ر بۆ ماوه‌یه‌کی کاتیش بێت بتوانێت له‌م دۆخه سیاسییه‌ی ئێستا کوردی پێدا تێپه‌ر دەبێ به سه‌رکه‌وتوویی بمانباته که‌نار. جا ئه‌گه‌ر ئه‌و سیسته‌مه دەقاودەق لەسەر مۆرکی پێشکه‌وتووی سیسته‌مه سه‌رکه‌وتووه‌کانی وڵاتانی ڕۆژئاواش دانەڕێژرابێ. چونکه له بیرمان نه‌چێ سیسته‌مه دیموکراسییه سه‌رکه‌وتووه‌کانی ڕۆژئاوا وه‌کو به‌ریتانیا و ئه‌مه‌ریکا سه‌دان ساڵی خایاندووه و چه‌ندین سه‌رده‌می شه‌ڕی ناوه‌خۆ و ناکۆکی سیاسی تێپه‌ڕاندووه تا به‌م قۆناخه سیاسییه‌ی ئێستایان گه‌یشتوون. بە تایبەت سیستەمی دەسەڵاتداری پەرلەمانی بەریتانیا کە بە دایکی سیستەمی دەسەڵاتداری دیموکراسی پەرلەمانی ئەم سەردەمه تەماشا دەکرێ سەرەتا هەموو دەسەڵاتێک لە سیستەمێکی دەسه ڵاتداری دەرەبەگایەتی دا قورخ کرابوو، پاشان لەگەڵ ڕەوتی سەردەم وردە وردە دەسەڵاتەکان لە دەرەبەگ یان پاشا سەندرایەوە و درایە پەرلەمانی هه ڵبژاردراو و ئەم سیستەمه دەسهڵاتدارییه سەرکەوتووەی ئێستای لێ دروست بووە.
دیارە لێرە کاتێ ئاماژە بە لەبەر چاو گرتنی بارودۆخی سیاسی و ئابوری و کۆمەڵایەتی کوردستان دەکەین مەبەست لەوە نییە کە کە بنەمای دەسەڵاتدارییەک هەڵبژێرین کە تەنانەت ئەگەرگەرای دکتاتۆریش بنێتەوه. چونکە لە لایەک سروشتی سیاسی و کۆمەڵایەتی لە کوردستان جێ بۆ پەرەسەندنی وا ناکاتەوە، هەروەکو چۆن سەدام هەوڵی دا‌و لە کۆتایی سەرنەکەوت، بەڵکو مەبەست لە هەڵبژاردنی هاوسەنگییەکە کە له لایەک پەرە بە دکتاتۆری نەدات و لە لایەکی تر تاقیکردنەوەی سیاسیی باشوری کوردستان تووشی لێکترازان و پەرتەوازەیی نەکات.
بۆیه به بۆچوونی من، بڕیار دان له‌سه‌ر سیسته‌می ده‌سه‌ڵاتداری له کوردستان وا به سانایی ناتوانین له‌سه‌ری ساخ بینه‌وه بێ له‌به‌رچاو گرتنی ئه‌و خاڵانه‌ی له‌سه‌ره‌وه باسم کرد.
دووه‌م، ئەگەر باسی سیسته می دەسەڵاتداری سەرۆکایەتی له کوردستان بکەین ئەوا بەو شێوازەی ئێستا دێته بەرچاو باڵاترین سەرچاوەی بڕیار دانه له کوردستان. سەرۆکی هەرێم دەسەڵاتەکەی یەکلاکەروه دەبێ له هەموو بڕیاره هەستیارەکان. ئەمەش به پێی یاسا جێگیر کراوه. بۆیه به بۆچوونی من ڕەخنەکەی بەڕێز مەریوان له خودی به‌ڕێز مه سعود بارزانی وەکو سه روکی هەرێم و باڵاترین سەرچاوەی بڕیاردان له هەرێمی کوردستان به جێ نیه. ڕەخنەکه ئەو کات بەجێ بوو که بەڕێز بارزانی سەرۆکی هەرێم نەبووایه و دەستی له کاروباری سەرۆکایەتی هەرێم وەردایه و هێشتا بڕیاردەری یەکەم بووایه. ڕەخنه گرتن لەوەی بۆچی سەرۆکی هەرێم تاک لایەنانه بڕیار دەدات ئەوەمان له بیر دەباتەوه کە ئەو به دەنگی زوربەی خه‌ڵکی کوردستان هه‌ڵبژێر دراوه و بۆیەش هه‌ڵبژێر دراوه که سەرۆکایەتی هەرێمی کوردستان بکات و له جیاتی خەڵک بڕیاره هەستیارەکان بدات. ئەمە سیستەمێکی کار کردنە کە لە ئەمەریکا و هەموو ووڵاتانێک کە لەسەر ئەم سیستەمەدان پەیڕەو دەکرێ. جا ئەگەر بە پێچەوانەی ئەمەوە، بۆ هەر بڕیارێک پرسی به هەموو پارت و کەسایەتییەکی سیاسی بکردایه که به‌ڕێز مەریوان خواستیاریەتی ئەوا نەدەبوو ناوی لێبنێین سەرۆکی هەرێم بەڵکو دەبوو ناوی لێبنێین سەرۆکی پارت و هۆز و کەسایەتییه سیاسییەکانی کورد و له هه‌ڵبژاردنی گشتیش دا هەڵنەبژێر درایه به‌ڵکو به دەنگی پارت و کەسایەتییەکان و سەرۆک هۆزەکان هەڵبژێردرایه.
لە لایەکی تر ئەگەر رەخنە لە خودی دامەزراوەی سەرۆکایەتی بێت ئەوا ڕەخنەکەی بەڕێز مەریوان زیاتر لە پشتگیری کردنی سیستەمی کۆدەنگی (تەوافوق) لەسەر بڕیاردانی سیاسی دا خۆی دەبینێتەوە تاوەکو بە دامەزراوە کردنی دامەزراوەی سەرۆکایەتی. کۆدەنگی لە ڕاستی دا دەرکەوتەیەتی ڕەمەکیانەی کۆنە کە پەرە بە پێشبڕکێی سیاسی و بە دامەزراوە بوونی دەسەڵاتداری لەناو یەک گەلی تایبەت دا نادات. ئەم جۆرە کار کردنە ڕەنگە لەسەر ئاستی عێراق سودی هەبێت لەبەر جیاوازی نەتەوەیی و چەند کولتوری بۆ ئەوەی نەتەوەکی سەرەکی مافی نەتەوەکی سەرەکی تر پێشێل نەکات. بەڵام لە کوردستان یەک نەتەوەی سەرەکی کورد هەیە و پێویستە بەرەو ئەزمونی بە دامەزراوەیی ڕاکێشی بکەین. بۆیە بە بڕوای من پێویستە هەوڵەکانمان لەپێناو بە دامەزراوەیی کردنی خودی دامەزراوەی سەرۆکایەتی بێت. بۆ نمونە دەکرێ باس لە بەرفراوان کردنەوەی دیوانی سەرۆکایەتی بکەین کە تیایدا ئەندامانی زیاتر لە لایەن گەلەوە هەڵبژێردرێن کە تەنانەت سەربەخۆش بن و دەسەڵاتەکان بە دامەزراوەیی تر بکرێ. دیارە ئەمەش لێکۆلینەوەی تایبەتی دەوێ و لێرە دا بوار نیە زیاتر لەسەری بدوێین.
سێیه م، بۆچوونی ئەوەی کەوا سیستەمی سەرۆکایەتی بگۆردرێ به سیستەمی پەرلەمانتاری بەهێز به بڕوای من وەڵامدەری بارودۆخی سیاسی ئێستای کوردستان نیه و پێویسته دەسەڵاتەکان به شێوەیەکی هاوسەنگ دابه ش بکرێ و هەروەکو لەسەرەوە باسمان کرد ڕەنگدانەوەی هەلومەرجی ئێستای سیاسی و ئابوری و کۆمه ڵایه تی کوردستان بێت و بتوانێ سەرکەوتوانه حکومەتی دامەزراوەیی له کوردستان پەره پێبدات. سروشتی سیاسی و ئابوری و کۆمه ڵایەتی کوردستان به چەشنێکه پێویستی به دەسەڵاتداریی و بڕیاردەرێکی به هێزه که بە پێی یاسا له پێناو بەرژەوەندییه باڵاکانی کورد و کوردستان بەسەر هه موو ناکۆکی و قەیرانه ناوەخۆییەکان دا زاڵ بێ و به ئیرادەیەکی بەرزەوه بەرگری له مافه به جێ هاتوو و مافه به جێ نەهاتووەکانی گەلی کورد بکات. به بۆچوونی من ئەگەر دەسەڵاتداری و بڕیاردەرێک یان هاوپەیمانییەتێکی لەو چەشنه نەبێ ئەوا لەم بارودۆخه سیاسی وکۆمەڵایەتییەی ئێستای کوردستان کێشەکان به سەندنەوەی دەسەڵاتەکان له سەرۆکایەتی هەرێم چارەسەر نابێت و ئەو سیستەمە پەرلەمانتارییەی بەڕێز مەریوان ئاشێرەی بۆ دەکات دوچاری مەترسی پەک کەوتن دەکەوێت. چونکه هێشتا کاتی ماوه تاقیکردنەوەی سیاسی لە هەرێمی کوردستان بتوانێ بێ بیری تەسکی حزبایەتی و ناوچەگەرێتی کاری خۆی بکات. بۆیه ئەگەر له لایەک به پێی به‌ڕێز مەریوان مەترسی بەسعودی بوونی دەسەڵاتداری له کوردستان هەبێ، که من له و باوەڕەدا نیم، له لایەکی تر مەترسی پەرتەوازەیی و گەڕەلاوژەیی و پەک کەوتنی دەسەڵاتداری له کوردستان هەیه. تەنانەت به ڕێژەیەکی زۆر بۆی هەیه ئەو شێوازی پەرتەوازییەی له پەرلەمانی عێراق دا هەیه بگوازرێتەوه بۆ پەرلەمانی کوردستانیش و بگهڕێینەوه بۆ دواوه لۆ سەردەمی دوو ئیدارەیی پێشوو. بۆیه به بۆچوونی من لەم بارودۆخەی ئێستای کوردستان، پێویسته باس لەسەر بەرفراوان کردنەوەی دامەزراوەی سەرۆکایەتی بکەین و پەرە بە هاوسەنگی له نێوان سەرۆکایەتی هەرێم و پەرلەمان دا بدەین بۆ ئەوەی ئەگەر له دۆخێک‌دا لەسەر بابەت و کێشه هەستیارەکان پەرلەمان پەکی کەوت، دەسەڵاتێکی به هێزی بنکە فراوان و سەربەخۆ تر هەبێ کە کوردستان له قەیرانەکه ڕزگار بکات.
هەروه ها پێویسته بگوترێ لەم بواره دەتواندرێ رێفراندۆمیش ئەنجام بدرێ و گەل بۆ خۆی ڕاسته وخۆ بڕیار بدات چ سیسته مێکی دەسەڵاتداری پەسنده.
تەوەری پێنجەم: ڕەخنەی تاکلایەنانه
ڕه‌خنه‌یه‌کی تر که ئه نجامدانی ده‌بێته مایه‌ی له ده‌ستدانی بێلایه‌نی ئه‌وه‌یه که کاتێک بانگه‌شه‌ی بێلایه‌نانه خوێندنه‌وه‌و نووسینه‌وه‌ی زانستی مێژووی سیاسی بکرێ و پاشان لایه‌نێکی سیاسی کوردستان یان ته‌وه‌رێکی سیاسی بکرێته به‌ر باس، ئه‌وا ئه‌و پێداچوونه‌وه زانستییه ته‌واو نابێت گه‌ر بێت‌و ته‌نها لایه‌نه نه‌رێنییه‌کانی ئه‌و لایه‌نه یان ته‌وه‌ره سیاسییه باس بکه‌ین. به‌ڵکو پێداچوونه‌وه یان خوێندنه‌وه‌ی زانستی کاتێ ته‌واو ده‌بێ که هاوشان له‌گه‌ڵ لایه‌نه نه‌رێنییه‌کان لایه‌نه ئه‌رێنییه‌کانیش سه‌بارت به‌و لایه‌نه یان ته‌وه‌ره سیاسییه بخرێته به‌ر باس، هه‌ردوو لایه‌نی ئه‌رێنی و نه‌رێنی هه‌ڵبسه‌نگێندرێ و پاشان له سۆنگه‌ی ئه‌م هه‌ڵسه‌نگاندنه ئه‌نجامێکی زانستی دیاری بکرێت. له‌م ڕوانگه‌یه‌وه، به‌ڕێز مەریوان یان هه‌ر نووسه‌ر و ڕوناکبیرێکی تر باسی لایه‌نێکی سیاسی یان ته‌وه‌رێکی سیاسی گرنگ وه‌کو سیستمی ده‌سه‌ڵاتداری سه‌رۆکایه‌تی له کوردستان بکات ئه‌وا ده‌بێ هه‌ردوو لایه‌نی ئه‌رێنی و نه‌رێنی بخاته به‌ر باس.
له‌م ڕووه‌وه گه‌ر باسی ڕه‌خنه‌ی به‌ڕێز مەریوان له سیستمی دهسهڵاتدارری سه‌رۆکایه‌تی ئه‌مڕۆی کوردستان بکەین ئه‌وا به داخه‌وه ئه‌و دیارده تاکلایه‌ن ڕوانینه‌ی له سه‌ره‌وه باسمان کرد دێته به‌ر چاو. بۆ نمونه له پاڵ ئەو گەندەڵییەی هەیه، له سایەی ئەو دەسهڵاتدارییەی ئەمڕۆ له کوردستان دا هەیه، پێگەی باشوری کوردستان له ئاستی نێودەوڵەتی زۆر بەرز بۆتەوه. کورد توانیوێتی له ڕکێفداری کردنی دەرهێنان و فرۆشتنی نەوت سەرکەوتنی زۆر به دەست بهێنێ که ئەمەش دەتوانێ له بەدەوڵەت کردنی کوردستان ڕۆلی گەوره ببینێ. جاران دەگوترا، هەرکاتێ کورد توانی دەست بەسەر نەوتی خۆی دابگرێ ئەو کات دەتوانێت ببێ به خاوەن دەوڵەتی خۆی. ئەوەش بزاندرێ لەم قۆناخه، بۆ کورد به گشتی ئەوه گرنگ نیه چ ده سهڵاتدارییەکی کوردی زیاتر دەسەڵاتی دەشکێ بەسەر گەیاندنی نەوتی کوردستان بۆ بازارەکانی جیهان، بەڵکه گرنگ ئەوەیه ئەم سەرچاوەیه بۆ به هێزکردنی پێگەی کوردستان و نزیک کردنەوە له دەوڵەتی کوردی به کار بهێنێ. به بڕوای من له پێناوی ئەم مەبەستەدا، حکومەتی هەرێمی کوردستان دور له پێشبینییەکان هەنگاوی زۆر تۆکمەی ناوه، به چەشنێک ئێستا جیهانی وزه وه کو وڵاتێکی سه ربه خۆ ڕه فتار له گه ڵ کوردستان ده کا و نەیارانی کوردی پێ بێئۆقره کردووە.
جگه له مانه، ئاسایشی هەرێم به ڕێکی پاراستراوه و دەستدرێژییەکانی به غدا به توندی بەرپەچ دراوەتەوه. پەیوەندییەکی توند و تۆڵ لەگەڵ تورکیا دروست کراوه که له ڕاستی دا سودی بەهێزی ستراتیژی بۆ هه موو کورد دەبێ. چونکه هەموو دەزانن سەرسەخترین و به هێزترین دوژمنی کوردستان تورکیایه و ئەگەر بەو شێوازەی ئێستا بەرەو پێش دەچێ له رێگای نەوت و بازرگانی و وەبەررهێنانەوه ڕام بکرێ ئەوا پێگه ی کوردستان له ئاستی نێودەوڵەتی دا زۆر بەرزتر دەبێتەوه وکورد زووتر له هەموو بەشەکانی کوردستان به مافەکانی دەگا. ئەمه و زۆر دەسکەوتی تر له سایەی ئەو دەسەڵاتدارییەی کوردستان که سەرۆکی هەرێم به تایبه تی و سەرکردەکانی تری کوردستان به گشتی ڕۆلی گرنگیان بینیوه. بۆیه به بڕوای من له پاڵ کەموکورتییەکان پێویست بوو ئاماژه بەم لایەنە ئەرێنیانەی دەسەڵاتداری کوردستان بکرای.
ئاکام
یەکێتی بنەمای به هێزی سیاسی، سەربازی، ئابوری، فەرهەنگی و کۆمەڵایەتی هەیه. ئەگەرچی دوچاری کێشه ی لاچوونی سەرۆک ۆ کۆجەمسەری بووه ئەوا سەرچاوەی دەسەڵاتی ڕه ق و هاوکێشه سیاسییه ناوچەیی و نێودەوڵەتییەکان بۆ ماوەیەکی درێژتر مسۆگەرکەری مانەوەی دەسڵاتەکەی دەبێت. گۆڕان ناتوانێ جێی یەکێتی بگرێتەوه تا کاتێ یەکێتی ئەو سەرچاوانەی دەسەڵاتی له دەست نەدات و گۆڕان له بزوتنەوەیەکی ناوچەیی و تەقلیدی دا قەتیس بمێنێ.
بۆ داڕشتن و چەسپاندنی سەرچاوەی دەسەڵاتداری له باشوری کوردستان پێویسته بنەمای سیاسی و ئابوری و کۆمەڵایەتیی کۆمەڵگەی کوردی لەبەر چاو بگیرێ. ئەمەش خواستیاری هاوسەنگییەکی دەسەڵاته له نێوان سەرۆکایەتی و پەرلەمانی کوردستاندا. کورد له ناو جەرگەی سەردەمێکی مێژوویی دایه و گۆڕانکارییه سیاسییەکان له ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست له بەدەوڵەتبوونی نزیک کردۆته وه. بۆیه هەموو هەوڵەکان پێویسته بۆ کۆ کردنەوه و یەکگرتوو کردنی دەسەڵاتی سیاسی کوردی تەرخان بکرێ که بتوانێ به پێزی سود له دەرفەتەکه وەربگرێ و کوردستانی یەکگرتوو و سەربەخۆ دامەزرێنێ. بۆیه هەر هەوڵ و هەنگاوێک بۆ لێکترازانی یەکگرتوویی و یکڕیزی کورد بنرێ، لەوانه هەڵوەشاندنەوەی هاوپەیمانی نێوان یەکێتی و پارتی، لە بەرژەوەندی کورد به گشتی نابێ.
هیوا زەندی – پارێزەر، دەرچووی دوو بەکەلاریۆسی یاسا و پەیوەندی نێودەوڵەتی، قوتابی ماستەر له یاسا، زانکۆی کوینزلاند، ئوسترالیا. دەتوانن دوو کتێبی لێکۆلینەوە و وەرگێڕاوی نووسەر له بواری مێژووی کورد، “کوردگال نامەک – کوردبێژ نامه” و “مێژووی بەلوچ و بەلوچستان – مێژووی ڕەسەنایەتی بەلوچ له کورده مادەکان ” ، له ماڵپەڕی
دابەزێنن. araspublishers.com و kurdipedia.info
No comments:
Post a Comment