به‌لوچ - کوردی ماد


                                                      
هاونه‌‌ژادی کورد و به‌لوچ


پێشینه‌ی مێژووی به‌لوچ ده‌گه‌ڕێته‌وه‌ سه‌ر‌ده‌می ماده‌کان.‌ به‌لوچ به‌شێکن له کورده ماده‌کان و له‌سه‌ر داوای پاشای مه‌زنی کورد که‌یقوباد له‌ سه‌ده‌ی نۆی پێش زایین بۆ پاراستنی سنوری ڕۆژهه‌ڵاتی ده‌وڵه‌تی کوردیی ماد چوونه‌ به‌لوچستانی ئه‌م سه‌رده‌مه. به‌لوچه‌کان له‌و سه‌رده‌مه‌وه‌ له‌و ناوچانه‌دا ماونه‌ته‌وه‌ و به‌درێژایی مێژوو پێگه‌‌یه‌کی به‌هێزی سیاسییان پێکهێناوه. ئه‌گه‌ر ئێستاش ته‌ماشای نیشتمانی به‌لوچه‌کان بکه‌ی، له‌ هه‌ر سێ وڵاتی ئێران و پاکستان و ئه‌فغانستان، ده‌بینی ناوچه‌یه‌کی به‌رفرانیان له‌ ژێر ده‌سه‌‌ڵات دایه.

به‌لوچ له‌ ڕووی زمان و کولتور و جلوبه‌رگیشه‌وه‌ له‌ زیاتر له‌ کورد زۆر نزیکن. بۆ زانیاری زیاتر له‌م باره‌یه‌وه‌ ده‌توانی ته‌ماشای کتێبی کوردگال نامه‌ک و مێژووی به‌لوچ و به‌لوچستان بکه‌ی له به‌شی کتێب له‌م بلۆگ-ماڵپه‌ره‌دا.

                               


No comments:

Post a Comment